بە نێوی خوای گەورە و مێهربان
پاییزە دار و دەوەن رەنگ زەردە /
با تەزو سەردە بە تۆز و گەردە /
دیارە لای شەختەیە ناخوش خەوەرێ /
دارە خؤی دەرنێ خەزەل هەڵدەوەرێ /
هەورە رەش پؤش و بە گریە و ناڵە /
سەرەتای شیوەنی مەرگی ساڵە / هەژار
ئەو کاروانە بێ برانەوە ، ئەو چالاک وانانەش نەترس
لرفە لرفی ئاگرەسورەی ناو دڵی شۆرەسوارەکانی ئەم شارە لە هەر شەقام و کۆلانێک دەیگرماند و هاواری دەکرد
جم و جؤلی ناو جەماوەری ئێران ئۆقرەی لە هەمۆ کۆمەلگا و چالاک وانان هەلگرتبوو
ئەڵێم برۆم لە شارەکەت / ....
لە شارەکەت کەمەندی دۆکەلە / کە دێتەدەر لە ماڵی دەوڵەمەندو / تیشکی بێ گۆناهی خورەتاو ئەخاتە بەند / ....
لە شارەکەت زەلیلە شێر / باوی رێویە / ....
ئەڵێم بە جامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم / عیلاجی کەم کۆڵی دڵی پرم لە دەردی ئینتزارەکەت / .... سوارە
هاوار و دەنگ ، جووڵە و شکاندنی بێ دەنگی گەرای خستە ناو شار ئازادی ئازادی با بروخێ کۆشکی ستەم !
با سیخۆرەکان روسیا بن ! با دیکتاتۆریەت بۆ هەتا هەتایە نەمێنێ !
ئێوارە بوو ئێمە کؤی کؤرانی دڵپاک و ئازاد و باوەر بە خؤ و بە هەست * ئەحمەد حەداد، قاسم ، رەحمان مەحەممەد ، ئەمن * لە پشت ماڵی حەددادەکان هاتبوینە دەر، لە دەوروبەری دوکانەکانی ئەوان و ئەنوەری و بەشیریان و چوار رێ ی پەنای ساواک قسەمان دەکرد باس باسی خؤپێشاندان و رێ پێوان ، ئازار ، ئەشکەنجە و لە خوێن گەوزانی خەلکی بێ تاوانی شارەکانی ئێران بۆو ، هەمو بیر و هۆشمان .
:چون دەسپێبکەین ؟ یەکەم رێ پێوان ، خۆپێشاندان چون بخولقێنین ؟
لە ناکاوا دەنگ و هەرایێک کن ماڵی جەفایی خواروی پۆستی لە خۆ گرت. بەرەو کێشە و هەرایەکە کەوتینە رێ. لە خوامان دەویست بەزمێک ساز بێ و ئێمە وەک هەمووچالاک وانانی ئەم شارە خنجیلانە بیانوی پێک هێنانی خۆپێشاندانمان وە دەست کەوێ .

ئەحمەد چو بؤ پێشێ ، هاتبوون کۆرێک بە نێوی ساڵەی شەریفی (شەپؤل ) کە خزمەتگوزار و ئالانی بوو بیگرن ، کێشە و هەرا ساز بوو دوای دەمەقالیێکی زۆر شەپۆلمان رزگاری کرد ، گوتمان جارێ هەلێ ، هەڵات ، ئێمە بیانومان ساز دا .
ئەحمەد وتی : راوەستن با خەلک زور بێت ئەودەم وەرێ دەکەوین ، وردە وردە کۆی خەلک شەقام و کۆلانەکانی لە هاوار پر دەکرد ، عەلی ،مەحەممەد ، یۆسف ، حەمەعەلی، ،مستەفا ، عەزیز ، کەریم و ....
بیست سی کەسێک خر بوینەوە ، شەپۆلیش دڵی ئۆقرەی نەگرت بوو ، گەرایەوە و خۆی گیاندینێ ، دڵی هەمومان پر لە ئاوات و تامەزرۆیی و جوولە و هەستان لە دژی دیکتاتۆریەت و ستەم بوو.
ئازادی ئازادی ئەو یەکەم وشە پیروز و جوانە کە لە ناخی دڵی هەمومان دا جێ ی گرتبوو .
بەڵێ ئازادی ئازادی ئەم نەوا ئارام و پر لە هەست و خوشەویستیە کە ژیان ساز دەکا .

فاتمە خان و پەروین وەک کچانی ئەو دەم ، لە گەڵمان کەوتن و بەرەو کەمەربەندی وە رێ کەوتین :
ئازادی ئازادی با بروخێ کۆشکی ستەم و زورداری و ... کۆر و کچ بەرەو مەکۆی ئازادی و سەربەستی دەرۆیشتین
ئاواتە دێرینەکانمان کە لە پەنای رادیۆ ، کاسێتەسیاسیەکان ، پەرتوک ، نامیلکە و کتێبەکان جێ بە جێ دەکردن ، ئێستا - بە هەستان لە بەرانبەر زۆڵم و زۆر و دیکتاتۆریەت ، بەرانبەر ئە و هەموو لێدان ، ئەشکەنجە و ئازاری خۆشەویستەکانمان - خۆشی و شادمانیێکی بێ برانەوەیان پێ دە بخشین و هەستمان پێ دەکرد ، هیواو حەزەکانمان پێ یان دەگرت و گەورە دەبوون .
شەقامی کەمەربەندی وردە وردە هاژەی دەهات، مستەکان ، بەرەو ئاسمان بلیند دەکران، ئازادی ، ئازادی ، برۆخێ .....
چالاک وانەکانی سەردەشت بە جم و جۆڵ و دەربرینی هەستی خۆیان ، یەکەم هەنگاویان بۆ خۆپێشاندان ورێ پێوان هاورێ لە گەڵ خەلکی ئێران هەڵهێنایەوە .
پیر و منداڵ ، نەخۆشەکان ، لە پەنای پەنجەرەکان و سەر بانیژەکانی شەقامی کەمەربەندی ، لە کەلێن و کولێنەکان دا ، دەستیان بۆ هەڵدێناین و دوعایان بۆ دەکردین ، دایکەکانیش بە پارانەوە و دوعا هاورێ یان دەکردین .
لە شەقامی کەمەربەندی تازە چرا بەرقەکان لێ درابوون کوژانەوە و هەڵبونەوەیان دەما ودەم بوو ، دڵەکان ئۆقرەیان نە بو، هاکا ئێستا هاکا چەند چرکەیێکی تر بگەنە سەرمان ، بەڵام ئێمە کۆڵمان نەدا :
ئازادی ، ئازادی ، با بروخێ کۆشکی پاشایەتی با ......

سەردەشتمان هەژاند بوو ، بەرەو تاریکی و ئێوارە درەنگان دەرۆیشتین هەر کە دەگەییشتینە شوێنە تاریک و چرا کوژاوەکان زۆر دەبوینەوە و لە روناکی و هەڵبونەوەی چراکان لە کەمیمان دەدا .
بەرەو شێخ مەولانە و دواییش ستونی یادبود وەرێ کەوتین ، هیچ نوسراوێکمان پێ نەبوو.ئاخر خۆپێشاندانەکە لە ناکاو ساز درا بوو. لەو مەودای ستوونی یادبوود و سەرچاوە دا چەند کەسانێکی دیش لە گەلمان کەوتن هاورێیان کردین . یەکێک لە وانە کاک سەعیدی قازی زادە بوو، هەر کە لە سەرچاوە نێزیک بوینەوە کاک سەعید هەلەکەی قۆستەوە وچو بۆ سەر چاوێ لە سەر سەرچاوێ دەستی بە قسان کرد . : بەرماڵەکان هەلگرن با بچین بو مزگەوت و ......
ئیمە بە وریایی ، چاودێری خەلکەکەمان دە کرد، نەکا خوا نە خواستە ، رووداوێکی تال بێتە پێش. بە رە و نوێژی خەوتنان دە چویین . رۆژ درەنگ بوو . خۆپێشاندان کۆتایی هات ، وردە وردە بە رە و مالە کانمان وەرێ کەوتین ، مال ئاواییمان لە یە کتر کرد ، بەو قەرارە و وەعدیە کە لە سبە ی را بە رێک و پێکی زیاترەوە خەریکی رێ پێوان و خۆپیشاندانی گەورەتر بین.
یادی ئەو رۆژە مێژوییە لە و شارە پاییزیە پیرۆز بیت.
چاوەروانی ئێوەی بە رێزین بۆ زیاتر وە بیر هینانەوەی ئە و رۆژە پیرۆز و مێژویییە .
هاورێمان بن لە پاشە رۆک دا ، را و بۆچون و یادەکانتان لە بابەت ئە و رۆژانەوە تۆمار بکەن و بینووسن .
سە ر کە وتن و گەورەییتان ئارەزوی ئێمەیە.



