ویرگول
ورودثبت نام
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
خواندن ۲ دقیقه·۷ سال پیش

کاتێ لە چاوەروانی دیداری ئاخرەت دا دەمێنینەوە

خدری فەقێ  ئەحمەدی  بێوران
(( کاتێ لە چاوەروانی دیداری ئاخرەت دا دەمێنینەوە )) لە دایکبوی بەفرانباری 1330 هەتاوی
بەیانی بوو تازە لە تاران را گەرابوومەوە ، ماندوو و شەکەت ، تووشی خدری برام بووم ، چاک و چونی و لە یەک پرسین .
خدر پەشۆکاو و دڵ بە غەم بوو ، دەتگوت کەشتی لێ غەرق بووە ، زۆر بە کەمی وام دی بوو .
: خدر گیان زۆر ماندووم ، وەرە با بچینە ماڵی خەسووم ، دانیشین ، قسە زۆرن . ئەرێ خدر دەڵەی تەواو نی ؟


: کاک عەووڵا ، نایەم لەو شارانە ، ئەوە جەوانەکان ، ژن و منداڵ دەکوژرێن و شەهید دەکرێن ، خوێن سەران دەبا ، جەنایەتی گەورە دەکرێ ، ئێمەش بێ دەنگین ، جولەیەکی وەها مان نیە .
ئاڵایەکی رەشم ساز کردوە ، دەیبەمەوە لە بێوران بە بؤنەی سەرەخؤشی و ماتەمینی شارەکانی تری کوردستان لە سەر ماڵەکەمانی هەڵدەدەم .
خدری برام لە گەڵم نەهاتەوە ، منیش ماندوو موجرو پەشۆکاو چوومەوە ماڵێ خەسۆم ، هیشتا ماندوییم بە تەواوی لە جەستە بە دەر نەکردبوو و نە حەسابوومەوە هاوار هاوار و گرمە گرم پەیدا بوو ، دەنگی تەقە لە دوور را دەهات ، دەڵێ ی شار تووشی حەستەنگیەکی گەورە بوە .
خدر دوای جیابونەوە لە من ، بەرەو بازار دەروا ، دەبینێ دوکانەکان تەواو ئاواڵە نین یەک هەیە و یەک داخراوە ، خەڵکیش بە شڵەژاوی بەرەو شارەبانی لە نێزیک ستونی یادبوود لە رێ دایە ، خدریش دەڵەی ئاواتەکەی بە جێ دێ ، بە تورەیی و شوعاردان بە خەیابانی پەهلەوی دا بەرەو شارەبانی و ستوونی یادبود وە رێ دەکەوێ .
کاک خدر دەبینێ نەفەرێک لە سەر تانگێک کە لە پادگان هاتۆتە دەر تەقە دەکا ، لەو کاتەدا لە ستوونی یادبوود نێزیک ببۆوە ، تانگەکەش هەروەها ، کاک خدر لە کن ماڵی مەلا ساڵەی باغی (زەککی) مەحمودی برایمی بێوران دەبینێ ، کە بریندار بوە ،
لێی نێزیک دەبێتەوە ، دەبینێ ، گۆللـە لە پشتی وەدەر کەوتوە ، لە باوەشی دەکا ، هەر لەو بێنەوبەرەدا نەفەری سەر تانگکە تەقە لە کاک خدر دەکا و بڕبڕەی پشتی دەکاتە ئامانج ، کاک خدر خۆی بە کاک مەحمودیێوە لە وێ دەکەوێ ، کاک مەحمود زیندویەو خدریش هەر لە وێ گیان لە دەست دەدا .

?
خدری برام بە نێوی خدری جوانمێری دارمەکۆنێ کرا بۆوە کە ئەویش گۆللـەیان لەو جێیە دابوو کوشتبویان .
ئەمن لە ماڵی خەسوم هاتمە دەرێ ، هاورێ لە گەڵ خەلکی پەشۆکاو بەرەو بیمارستان وەرێ کەوتم ، گەییشتمێ و یەکسەر چوومە ژورێ ، چەند مەیت لە سەر تەختەکانی بیمارستان داندرابوون ، لە سەر یەکێکیان حاجی مەحەممەدی ئازەری راوەستا بوو ، زۆر بە ئەسپایی لێی نێزیک بۆمەوە ، حاجی مەحەممەد بە نائۆمێدی و پەژارەوە سەیری منی دەکرد ، هەستم پێ کرد دەبێ مەیتەکە لە نێزیکان بێ ، خۆم گیاندە سەر تەختەکە ، یا خوا کەس نەی بینێ ! برا مردن ئەویش بە دەستی ئەو نامەردانە ! بەڵێ ، دیم ئەوە خدری برامە ، رۆ برالە رۆ .
رۆژی تاریک و غەمناکی منیش دەستی پێکرد ،

?

( بە تەنیا لە شێعرێک دا جێ ما بوو ، کاتێ کۆچی کرد ، شێعر بە تەنیا مایەوە . )

۵
۰
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
پاشەرۆک
پاشەرۆک
ماڵپەری پاشەرؤک ئه رکی خزمە تگوزاری بە جە دێنێ ، باسەکە دەکاتەوە وە بە بەشداری ئێوەی ئازيز دەولەمەندی دەکات وە لە ماڵی خويدا بە ئەمانتداريێوه دەيپاريزێت .
شاید از این پست‌ها خوشتان بیاید