به ناوی خوای به رز و دڵۆڤان
ماوه يێکی دورو درێژه بيرم لە وە کردۆتەوه له سەردەشت و دەور و بەری کەم نين ئەو هەڵکەوتە و کەسايەتی و بليمەتانەی ، کە وا لە ناومان بوون و هەن بە هەر هؤکارێک بێ لە بير چونەوە و ياديان لێ نەکراوە وە هەر وەها بەسەرهاتوو ، کارگلێکی زور کراون کە وا ئاوريان لێ نەدراوەتەوە که لکيان لێ وەر نەگيراوه و درێژەيان پێ نەدراوە کە هيچ ، بەلکو بەرەو دواوه گەراونەتەوە ، ئەوانە و چەند هۆکارێکی ديکەی وەکو کۆمه ڵه ئەمانەتێکی بە نرخ و به که ڵکی ئازيزانی قوتابيم که ماوه يێکی زورە لە ناو بەنديخانەی قەفەسەکان مايەی مەینەت و رەنجی منن ، بوونه هەوێنی داڕشتنی ماڵپەری پاشەرۆک .

دەستی يارمەتی بؤ لای ئێوەی رێزدار درێژ دەکەين و دەست لە ناو دەست بە ئامانجی ناساندنی ئەو جوره کەسايەتيانە و کؤ کردنەوەی بيرو ئاکاريان وەکو رێز گرتنێک و کەلک وەرگرتنيان بؤ بەرژه وەندی گشتی ….. .
بێ گومان ناتوانين مافی خويان وەکو خويان پێ بدەينەوه ، بەلام پاشەرۆک لەو ئەرکەی پێ هەستاوە بؤ ئەوەی بتوانێ به شێکی بچوکی ئەو ئەرکەی جێ بە جێ کات دەست پێ دەکات و بە يارمەتی ئێوە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەنێ .
ماڵپەری پاشەرؤک ئه رکی خزمە تگوزاری بە جە دێنێ ، باسەکە دەکاتەوە وە بە بەشداری ئێوەی ئازيز دەولەمەندی دەکات وە لە ماڵی خويدا بە ئەمانتداريێوه دەيپاريزێت .
له خوارەوە چەند سرنج و تێبينی بؤ ئاگاداربوون و زانياری زياتر دەخەينه بەر دەستی هاورێيان :
١- مافی ئه م ماڵپەره پارێزراوه بؤ خاوەنەکەی .
٢- دەرگا کراوە دەبێ بؤ ناساندنی ئەو جوره کەسايەتيانه ناردنی وێنه و بەڵگە و دکۆمنتاريا ، هەر بە ناوی خؤتانەوە دەخرێنە خەزێنەی ماڵپەرەوه.
٣- لە دانانی ناو ، بەسەرهات ، کارەکانی ، مەبەست و کاتەکانی بەرێوەبەری پاشەرۆک برياردەره .
٤- ماڵپەری پاشەرۆک لايەنگری بؤ هيچ کەسی تايبەت و گروپ و ئایدۆلۆژی نيە .
٥- بؤ پەيوەندی کردن و يارمەتی به پاشەرۆک وه هاوکاری دڵسوزانەتان پەيوەندی بەو ئيمەيلەوه بکەن . [email protected]
٦- کەلک وەرگرتن لە بابەتەکانی ئەو ماڵپەره بە مەرجی هێما کردن بە سەرچاوه ئازاده .
بەرێوەبەری ماڵپەری پاشەرۆک مەحەممەد نيک پەی