ویرگول
ورودثبت نام
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
خواندن ۳ دقیقه·۷ سال پیش

*( - هەشت گەنج و هەشت بەهەشت - )*

پاییز! پاییز! هەزار رەنگ.نا !هەر وەکوو ئاگردانەکەی پێشوو کوژاوە پڕ لە ماتەم و دەرد و مەینەت.
پاییز!پاییز! سەرماوەزانە. پشکۆکانی ناو ئاگردان خامۆش! خامۆش!


ئەندێشەی باش لای ئێمە ئەفسانەیە و کردەوەی چاک بۆ ئێمە تەنیا حیکایەتی دێرینەیە و گوتەی باشیش لە تەنیایی شێعرێک نەبێ نابیسترێ.
ئەم سەردەمە لە تەمەنی ئازارەکانی مرۆڤدا کۆی هەموو خەمەکانە. ئەم سەردەمە جێ پەنجەی هەموو ئازارەکانە. لە یادمان ناچێ و ئاگردانی ئەو سەردەمە لە دڵمانا خامۆش نابێت. ئەندێشە، کردەوە و گوتەی باش مێژوومانە. خامۆش نابین. ژیلە مۆی ئاگردانێکی ئەبەدین.
لەو شارە، چۆن پەرەسێلکەکان کۆچ دەکەن، ژیانە جوانەکانیش لە کۆچ کردن دان. بەو هەموو رەنگانەوە شار و دێ پراپر لە دەرد وزامە. سەرسوول تەم دەیگرێ و لە ناو تەپ و تۆزا مەرگ هاوار هاواریەتی. منیش بۆ یادێکی دی، دڵم پرە لە مەینە.
ئەورو، کاروانێک بەرێوەیە. هەشت گەنج دەڵێی سەفەری خۆش و ئاخریانە. مەبەستی سەرەکیان بەرەو هەشت بەهەشت رێ پێوانە .
گەرام. گەرام. وشەیەک؟ رستەیەک؟ کە بتوانێ ئەم زامە بەرینە حیکایەت بکات. کوا ؟ ! نەمتوانی.
بەڵام بەخوشیەوە وەک پێویست وشەی هەشت گەنج و بەهەشت لە پنا یەک دانێ و ئەو تراژێدیایە بگێرێتەوە.
لە رۆژی چاردەی سەرماوەزی هەزار و سێسەد وپەنجاو و حەوتی هەتاوی دا هەشت مرۆڤی گەنج و دەرون پاک لە کوشتارێکی بێ وێنەدا وەبەر پەلاماری نەزانی و زووڵم و دیکتاتوریەت کەوتن.
روداو: لە سەرچاوە را پەنای دوکانی ئەنوەری کاک عەلی و دۆستان دەنگیان بڵیند کرد.هاوار!هاوار! تا کەی ئاخر ؟ زووڵم ، زۆر .
بە هوی سیخوری سیخورەکان و نامەردان ، دوو تێکۆشەر و چالاک وان ئەو رۆژانە، بە نێوی ماجید تاهیری و فەرامەرزی زەرگەری ئەفشار، وەبەر پەلاماری بەند کەوتن.
دووکان دادەخرێن خەلک بەرەو شارەبانی و ستوونی یادبوود وەرێ دەکەون
- دەرکەی زیندان دەشکێنین، زیندانیەکان دەردێنین! ئازادی! ئازادی! مەرگ بۆ شا!
لە شارەبانی را تەقەی هەوایی دەکرێ. دەبابێک لە پادگان هاتوتە دەر و تەقە دەکا. لە کێ؟ لە خەلک ؟
بۆچی؟ ئاخر خەڵک ئازادی دەوێ. لە دیکتاتوریەت بێزارە. لەزووڵم و زۆر بێزارە.
مەترسن گوڵـەکان مەشقین ! هورووژم زیاتر دەبێ. شار بە تەواوی شڵەژا. هاوار و گرمە گرم چڕتر بوو. بۆنی خوێن خلۆر دەبۆوە. لە پەنا مزگەوتی سوور را هەلوێست دەدرا :
- ئازادی! ئازادی! بمرێ شا! بمرێ شا!
دڵسوزەکانی پیر جار جار پێشیان بە جەواناکەن دەگرت دەیانگوت :
- وەکشێن. زور مەیەنە پێش. با خوا نخواستە وەبەر پەلاماری وگوڵـه نەکەون و نەکوژرێن.
لەو کاتە دا کاک هاشم دەستی خوێناوی بلیند کرد و روبەروی خەڵک هەڵی هێنا و وتی :
- کاکە ئاگا و لە خۆ بێ * گوڵـەکان راستین *.ئـەوەتـا ئـەوەش خوێـن. ئەوەش بەڵگە.
جەوانەکان چڕتر هەلوێستیان داویشت:
- دەرکەی زیندان دەشکێنین، زیندانیەکان دەردێنین! مردن بۆ شا! مردن بۆ شا!
دەبابە هەر تەقەی دەکرد. کارەسات هەر قووڵتر دەبوو. بەڵێ گوڵـەی تانگ لەو روژەدا هەشت گەنجی حوالەی هەشت بەهەشت کرد. خەڵک کە لە دەوروبەری مزگەوتێ سوور و ماڵێ سەمیعی و مەلا ساڵەی باغی و دووکانێ حەسەنی دەروێش زارایە بوون بە هەلوێست دان بە پەلە بەرەو خەستەخانە وەرێ کەوتن. تازە دەزاندرا کە خەلکێکی زۆر کوژراو و بریندارن. تەمێکی گەورە تەواوی شاری داگرتبوو. وردە وردە کوژراوەکانمان بەرەو مزگەوتی سوور دەهێندران. گریان و هاواری هاوسەران ومنداڵانی بێ باب و خەڵک مزگەوتی پر کرد بوو. رؤژی دواییش بەهەلوێست دان بەرەو بارگای هەمیشەگی مان بردن و لە گۆرستانی شار دا ماڵاواییان لێ کردین.
هەر لەو رۆژە را کاروان کاروان، لە شارەکان را دەهاتن و سەرەخوشیان دەکرد و بە رێ پێوان لە گەڵیان بەرەو شارەکانیان بەرێمان دەکردنەوە.
دوای ماوەیەکیش ئێمە وێنەکانی ئەو شەهیدانەمان خر کردەوە و بۆ کاک ناسری قازی زادەمان ناردن. ئەویش بە خامە جوانەکەی ئەو تابلویەی نەخشاند و لە تاران چاپی رەنگیمان کرد و بڵاومان کردەوە. دواییش کاک ناسری برام نیگارەکەی لە شیشە دا و بە رەنگ کۆپی کرد و ئازەریشی کرد بە سەرماوەز و بردمان لە مەدرەسەی 14 سەرماوەز هەڵمان هاوەسی ومایەوە.
لە شار دا جارجار، یاد لەو تراژیدیایە دەکرا. 14سەرماوەز وەبیر خەڵک دەهاتەوە. بە ئەرکی خۆم زانی ئەو ساڵ بلێم چالاک وانەکانی خەڵکی سەردەشت و ناوچە، لە هەموو کاتێک دا بە جووڵە بوون. لە رێی ئازادی و سەربەستی دا رێگایان پێواوە و شەهیدیان داوە. ئێمە هەلگری ئەمانەتێکی گەورەیین. ئەمانەتی گەورە نابێ لە بیر بچێتەوە.
چۆن لە باڵای ئاسمان بروانم کاتێ چاوەکانم لە جانتای شێعرێکی ئەهورایی جێ ماون و رێگای ئەو دونیا دەپێون. بەڵکو لە سێبەری دار ئەرخەوانێک هەشت شێعری باڵا بەرز و تەمەن درێژ بدۆزنەوە و لە پەنایان بحاوێنەوە و سپاس و سەری تەعزیمیان بۆ شۆر کەنەوە و پێ یان بڵێن:
- ئێوە ئەی شەهیدان نامرێ ناو و نیشانتان!


۳
۰
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
پاشەرۆک
پاشەرۆک
ماڵپەری پاشەرؤک ئه رکی خزمە تگوزاری بە جە دێنێ ، باسەکە دەکاتەوە وە بە بەشداری ئێوەی ئازيز دەولەمەندی دەکات وە لە ماڵی خويدا بە ئەمانتداريێوه دەيپاريزێت .
شاید از این پست‌ها خوشتان بیاید