بە نێوی خوای بەخشایەندە و مێهربان
ماڵباتی حاجی سەعید

?
?
سەعیدی برایمی وەتمانی کاکیلی و سەییزادە شەمام کچی سەیید قادر ، ژیانی هاوسەری پێک دێنن ، سەردەشت مەڵبەندێکی خۆش و دلئاوا ، لە قەدیمەوە کتویانە : سنعەت بازنەی زێرە ، کاک سەعیدیش خەیاتە و بازنەی زێری لە دەست دایە .
?
ڕۆژگار بەرەو پێش دەروا و ماڵباتی حاجی سەعید لە پەرەسەندن دایە ، کاک حەمەلە دایک دەبێ و ئەلف و بێی چالاکوانی لە ژیانی ئەو ماڵباتە دا جێ دەگرێ ، دەستپێک بۆ بەرخۆدان ، خەبات ، بەرهەلستی کردن لە بەرامبەر زوڵم و زوڕ و دیکتاتۆریەت دا .
?
کاک غەفور دێ و مێژوی پر لە سەروەری و خەبات و . . . لەو بنەماڵەدا جێ و پەرە دەگرێ ، جم و جۆل بۆ ژیانێکی نوێ رەنگ و روێکی نوێ بە خۆوە دەبینێ .
ئایشێ ، شەفیق ، خاتون ، توفیق ، رەفیق ، عەلی ، پیاوانی لە خۆ بردوو بۆ گەڵ و نیشتمان ، لە دایک دەبن .
بنەمالێکی لە خۆ بردو ، ئارامی و ئۆقرە یان بە خۆیانە وە نەدی ، هەرچی هەیان و نەیان بوو ، تەرخان کرا بوو بۆ روبەروبونەوە لە گەڵ زوڵم و زوڕ و دیکتاتۆریەت ، ماڵباتێکی بە جوڵە و خەباتگێر .
گوتی پیڕۆز بێ لە خۆت ، ئەم ژینە ژینی تۆ ، بۆ مە شەپۆر و شینە
کێ بە سەر بەرزی ژیابێ ، تاوێ ژینی قاڵاوی ، بە پوشێک ناوێ
کاک حەمەی خوا لێ خۆش بوو، چالاک وانی دێرین ، لە سەردەشت دا ، بۆ بەرەنگار بوونەوە لە بەرامبەر زۆڵم و زۆڕی دەسەلاتداران ، بە ناوبانگ بوو ، بۆ ژاندارم دەیتوانی لە پەنا ئەو دەست درێژی بۆ لای خەڵک بکا ، هەی هەی ، دەنگ بوو هەرا بوو کە دەیهەژاند و ژیانی پێ تاڵ دەکردن و . . . ، نا نا هەرگیز ، هەر گیز .
لە بنەماڵە دا ، مەبەست و جوڵە ، بۆ پێک هێنانی ژیانێکی پڕ لە سەر بەستی و ئازادی ، جێی خۆی کردبۆوە ، کاک غەفور لە گەڵ ئەو شێوە ژیانە ئاشنا و گەورە و پەروەردە دەبوو ، ڕۆژ بە ڕؤژ هەوڵی دەدا ، زۆرتر خەڵک و خۆشەویستی ئەوان لە دەرونی دا جێی بگرێت . مەبەستی سەرەکی خۆشەویستی گەڵ ە نیشتمان و پاراستنی ئەوان و . . .
?
کاک غەفور لە ساڵی 1338 هەتاوی ژیانی هاوسەری لە گەڵ سەیید زادە زارا پێک دێنێ ، وەک چالاک وانێکی سەربەرز لە گەڵ چالاک وانەکانی ئەو سەردەمەخڕ دەبێتەوە و روداو و تێشکی رەوشەنبیری وە رێ دەخەن و بیری نوێ ، گیانیان تازە دەکاتەوە
?
کاک غەفور ، گەرا گەرا گەرا تا کو مەتەرێزی شەرەف و ژیان بدۆزێتەوە و رێگای پێک هێنانی ژیانێکی نوێ بۆ هەموان ببینێتەوە و بۆ خەڵکی ڕون کاتەوە. سەربەرز بژی و پەنجەرەیێک بۆ روناکی بەرەو خەڵک ئاواڵە کا و بیرێکی نوێ ، ژیانێکی نوێ ، پێشکەش بە گەلەکەی بکات .
بۆ خۆی نەبێت ، بەڵکوژیانێکی خۆش و پڕ لە سەروەری پێک بێت و خەڵک بپارێزرێ .
هێڵیکی نوێ ، لە جوڵە و بەرخۆدان ساز دەکەن ، دەوری یەکتر دەگرن و ڕۆژ بە ڕۆژ بەر بڵاوتر چالاکی لە خۆ پێشان دەدەن
?
وەستا یۆسف ، چالاک وانی دێرینی سەربەرز ، هەواڵی سەرەکی کاک غەفور بوو ، یەک ڕوح لە دو جەستە دا ، لە گەڵ کاک سەعدوون و کاک کەریم و کاک عەبدوڵڵا کاک حوسێن و میرزا سمایل و . . . لە دەوری خەلک و نیشتمان ، دەور و سوریان لێ دەدا و کات بە کات زورتر تێکەڵاوی دونیای تازە دەبوون ، بیری نوێ ئەوانی لە خوی دا نوقم دەکرد ، مرۆڤێکی نوێ پێک دەهات .
برایمی رەشیدی لە باسکەدو ، مەلا باقی نەمر ، مام هەباس ، مەلا عەبدوللای سولتانی لە باغی ،مەلا عەزیزی عارفی ، عەلی برایمە سووری لە شینوێ ، وسوقەرەج لە شیوەبرایمێ ، حەسەنی شێخەی لە میشێخەیدەری ، مام رۆستەم لە بێوران ، کوێخا ئەمەر لە قەلەرەشێ ، کوێخا حوسێن لە قۆڵەسوێروێ و عەووڵافات ، کاک سەعدوون ، کاک کەریم و . . . یاریدەر و هاوخەبات بوون ، شار و دێ بە جولە و بە هەست ، بەرەو ژیانێ نوێ و ئازادی ، وەرێ کەوتبوون .
کاک غەفور ، لە لای خەلک و هەواڵانی رێزی تایبەتی هەبوو ،پەیوەندی کاک غەفور لە گەڵ دەوروبەر پەرەی دەگرت و قۆناغ بە قوناغ بەرەو پێش دەروییشت ، لە گەڵ گەورە پیاوانی ئەو رۆژگارە ، ئاڵؤگؤری بیرو رای دەکرد .
چالاک وانی رەنگ و روێکی بەرچاو بە خۆوە دەگرێ و هەوالان دەورێکی باش و بە جێ و مێژویییان لەو سەر دەمە دا دەبێ ، دیارە سیخورەکان بێ کار دانانیشن و دەستیان لێ هەڵ ناگرن ،
من ناتوانم هەموو شتێک بلێم ، من ناتوانم رون کەرەوەی ژیانی پڕ لە کەند و کۆسپی ئەو گەورە پیاوە بم ، تەنیا وەک قوتابیێک و سود وەرگرێک لە ئەزموون و بەسەر هاتە پڕشەنگ دارەکەی ، خوم بە مەدیوونی ئەو دەزانم وە هەر بەو هۆیانەشەوە پاشەرؤک پێک هاتوە .
شەو و ڕۆژ ، لێرە و لە وێ کۆڵ هەڵدەگرێ و شار و دێ ، کێو و شاخ ، بەندەن و شیو ، گەورک بەریاجی ، ئالان کلاو سپی ، . . . مەرەسەنە و . . . هەواڵ و دۆست و یار پەیدا دەکات ، جەماوەر بە مێژو، بەرخۆدان ، ئازادی ، ئینسان ، ژیان بە سەر بەرزی و . . . ئاشنا دەکات ، بەرهەلستی لەگەڵ دیکتاتۆریەت و زۆر، ژیانی پڕ دەکاتەوە ، ساڵاتێک ئاوارە بوونی هەندەران و یەک سات دانەمرکان ، خەریك بوون بۆ خەبات و چۆنیەتی گەرانەوە ، ماوەیێکی زۆر ئاوارەیی لە سالی 1333 هەتاوی لە هەندەران را گەرانەوە ، کاک غەفور ، کاک یۆسف ، کاک حوسێن ، کاک سمایل ، حاجی حەمەدەمین و . . . کۆ دەبنەوە و کاک غەفور دەبێتە مەسێوول شارستان ، تا 1338 هەتاوی هەر تێکوشان و رونکردنەوە ، بۆ بەرەو پێش چونی خەبات ، نامیلکە و ڕۆژنامە و . . . لە لایەن پارتی دەموکراتی کوردستان عێراق بە وەسیلە ی عەووڵای مام ئەحمەدی دەگەییشتە میشێخەیدەر دەچوون دەیانهێنان و دەیانخوێندنەوە و ئامۆژگاریەکانیان لە گوێ دەگرتن و بە جێ یان دەگەیاندن ، بار و دۆخ بەرەو خەفەقانێکی زۆرتر دەروا ، سیخورەکان بێکار دانانیشن ، لە سالی 1338 هەتاوی ، دوای ئەو قەیرانەی کە لە ئێران دا روی دا ، هەواڵانی کاک غەفور دەگیرن و دواییش کاک غەفور ، دەچنە ژێر ئەزمونی چالاک وانی و سەختی تێکۆشان ، کاک غەفور ئەو هەموو ئەشکەنجە و عەزابە بە خۆ دەگرێ و دەست هەڵنەگرێ بێ وێنە دەمێنێتەوە . بەندیەکانی سیەکان لە سەردەشت را بەرەو مەهاباد ، لە وەرا بەرەو تەورێز ، ئەشکەجە ، لە ژێر سێبەری نەعسی موحتەشەمی ، شاداب ، ساقی ، سەرهەنگ وەزیری و . . . یەک دونیا عەزاب ، دوای . . . بەرەو تاران ، شەش مانگ قزل قەلعە ، سەرەنجام قەسری قەجەر ، دەبێتە ماڵ و زانکۆیێک بۆ بەرخۆدان .
سەردەشتیەکان لە زیندانی قەسری قەجەر دا ، نمونەو بلیمەت بوون بۆ بەرخۆدان ، دەنگی شێخ مەحەممەدی باڵانی ، حوسێنی شافعی ، کوێخا ئەمەری قەلەرەشی ، وەستا یۆسف ، مەلاخدر ، کاک غەفور ، حەسەنی دەشتێ ، حاجی حەمەدەمین ، مام ڕوستەم ، کاک سمایل ، . . . ، بەندیەکانی سیەکان و چلەکان سەردەشتی ، ئێستاش لە گوێی هەموو بەندی قەسری قەجەری دا دەنگ دەداتەوە ، سەردەشتیەکان بە خاوێنی مانەوە ، لە سەروی هەموانیش دا کاک غەفور و وەستا یوسف ، عەلی عەمویی لە نوسراوەکانی دا باسی سەردەشتیەکان دەکات ، کە لە ناو بەند و زیندان دا نمونەی ئینسانیەت و بەرخۆدان و پیاوەتی و ئەخلاق بوون .
کاک غەفور و هەواڵانی لە ناو بەندی قەسر دا ، لە گەڵ سەربەرزەکان ، کاک عەزیز ، کاک غەنی ، کاک عەلی ، دوکتور سامی ودوکتور پەیمان لە ئاڵوگۆری بیر و را دا بوون ، کاک غەفور شەو و ڕۆژ بە دوای فێربوون دا بوو .
دەبێ بڵێین کادێری سەرەکی ئەو رۆژانەی سەردەشت ، کاک غەفور بۆوە ، دەبێ بڵێین فیداکاری سەرەکی بە ئەزموونی ، ئەو نەسلە کاک غەفور بۆوە ، دیارە جێ دەستی وەستا یۆسف ماندگار و هەموو کاتیە .
?
بەندی قەسر وردە وردە دێتو کاک غەفور تەنیا دەکات ، هەواڵان ، یەک یەک ، دەرباز دەبن و رزگاری دەستیان ماچ دەکا ، کاک غەفوریش وا خەریکی تێکۆشان و خەبات بۆ رۆژانی داهاتوو ، وەک زانستگایێک و زانکۆیێ مرۆڤی نیگا بە سەر بەندی قەسر دا دەکا و هەموو کاتەکانی بۆ فێر بوون و دەرکی ، ژیان ، ئازادی ، ئینسان ، . . . سەر دەکا ، لە فێربوونی زبانەکانیش وەک ئینگلیزی و . . . قەت سڵ ناکا ، زۆر خەمی بەند داناگرێ و بە دڵئاوایی وە ، هەموو سەردەشتیەکان بەرەو ماڵ و منداڵەکانیان بەرێ دەکاتەوە ، تا سەردەشت هەموو خەباتکارەکانی بە خۆوە دەبینێتەوە و هاوار لە دەشت و چیا ، شیو و دۆڵ ، دڵی هەر مرۆڤدوستێک دەهاژێنێ و بەرەو ئاسمان بڵیند دەبێ و داخوزی بوونی کاک غەفور لە ناو خەڵک دا وەک دەریای بێ ماسی و . . . بڵیند و بڵیندتر دەبێ ، کاک غەفوریش ، هەر خەریکی کۆ کردنەوەی ئەزموون و توێشەی رۆژانی داهاتوو . . .
پێنج ، شەش ، حەوت ، هەشت ، هەشت و نیو ساڵ بەند و زیندان دەبێتە ئاوێتەی ژیانی کاک غەفور ، درێژخایانترین بەندی سیاسی ئەو رۆژانەی سەردەشت ، هەر کەس ، ئەوی دیبێ هەر جوانی و راستی ، درستی و جوڵە ، لەو دەگێرێتەوە .
ساڵی چل و شەش دێ و نۆبەی دەرچون و هاتنە دەر بۆ خەباتێکی نوێی کاک غەفورە ، هەر کەس لە بەندی قەسر داماوە ، دێتوو ماچی دەکا و دەڵێ ، دە بڕو ، هەواڵ دەبڕو هەواڵ تۆ بەرزی ، بەرێزی ، سەروەری . . تۆ . . . راستەقینەی خەڵکی.
بە سەربەرزیێوە کاک غەفور، لە سەر شانی و پیلی خەڵکی بە ئەمەگی سەردەشت دەگەرێتەوە ناو خەڵکی خۆی ، سەردەشت ، ئەی وەڵاتە جوانەکەم کوردوستان ، ڕۆڵەکەم ، باوانەکەم ، بەرەو ماڵی حاجی سەعید و باوەشی گەرمی نەنە شەمام و ماڵ و منداڵ .
دێم و دێم و دێم و دێم ، دێم بەرەو . . . خەباتێکی نوێ و . . . خەباتێکی نوێ و هەستێکی پڕ لە خۆبردویی ، ئەزموون ، . . . . . . دەست پێ داکا .
?
هەر بەردەوام لە رێ ی خەڵک و نیشتمان ، خەباتگێر و ماندونەناس ، ساڵی 57 دێت و لە سەری جوڵە و بەرخودان و خەبات کاک غەفور ، ئامۆژگاری دەدات و لاوان و خەڵک بەرەو . . . هان دەدات ، دوای 57 ، شەو و رۆژی دەبێتە پارێزگاری لە خەڵک و نێستمان ، ئەگەر گوێ راگر بین ، زۆر درێژە داستانەکەی ، زۆر . . . دەوێ . . .
?
بیست و هەشتی جۆزەردانی شەست و شەشی هەتاوی ، دلێکی گەورە ، لە لێدان دە کەوێ ، ئەوە دڵی کاک غەفورە ، دڵی کاک غەفور بە ئەزموونی راست و . . . خۆشەویستی هەموو لایەنە .
ئێمەش لە ساڵوەگەری ئەو ماڵاوایییە دا یادی پیرۆزی بەرز رادەگرین ، دەلەیین ئێوە نامرن ، هەر زیندوون ، لە دڵ و مێشکی ئەو خەڵکە بە ئەمەگە دا هەتا هەتایین .
?
نامرێ ناو و نیشانتان سەروەران
بیرەوەریەکانی جەمیلە :
آری آری زندگی زیباست
زندگی آتشگهی دیرنده پابرجاست
…… …..
یادی پیاوێک دەکەیین کە سەراسەری ژیانی بوو، بە خزمەت بە خەڵک ، زۆر گەرام زؤرم بیر کردەوە ،چون بەسەرهاتی کاک غەفور دەست پێبکەم ، گوێم دایە دەنگی بە سۆزی دڵسۆزی جەمیلە ، کچی گەورەی کاک غەفور و خوشکی خۆشەویستم :
ساڵ ساڵی 1338 هەتاوی ، نێوە شەو بوو ، تاریکی هەموو وەڵاتی داگرتبوو و ماڵباتی حاجی سەعید هەموو لە خەو دان ، ئارامی سەقامگیرە .
لە ناکاو ، دەنگ و هەرا لە سەربان و بن دەرکە ، ئارامی و تاریکی تێک دەشکێنێ و سەییزادە شەمام کەمتر وایە خەوی لێ بکەوێ ، هەموو کاتێک نیگەران و چاوەروانی منداڵەکانیێتی ، ئاخر منداڵەکانی سەییزادە شەمام چالاک وانن ، لە گەڵ زۆربەی کورانی شار، فەرقیان هەیە ، سەریان لە . . . دەخورێ ، دڵە کوتکە سەییزادە دادەگرێ ، خوایە دیسان چە قەوماوە ؟ چە کارەساتێک رو دەدا ؟ خوا یە بمان پارێزی ، سەرباز و ژاندارم سەرە رێژەیان کردوە ، هاتوون بە دوای کاک غەفوری دا ، بەڵام کاک غەفور پێش ئەوەی ئەوان هەستی پێ بکەن ، خۆی گەیاندبوو سەربانی و لە دەستی ژاندارم و ساواک خۆی دەرباز کردبوو .
هاوسێ کان و خەڵکی شار هاوکاری باشیان کرد ، ئاخر کاک غەفوریان زوور خؤش دەویست ، کابرایێکی خۆشەویست و خۆش خولق و بە مەرام بوو .
هاورێکانی گیران ، بە تەنیا لەو لا بۆ ئەو لا ، دەربەدەری ، بیر و فکری هەواڵانی یەک چرکە نەی دەهێشت ئاسودە بێت ، حاجی سەعیدی بابی ، خۆی بە دار و بەرد دا دەدا ، کە رێگەیێک ببینێتەوە غەفوری کوری لەو دەر بە دەریە دەرباز کا .
خزمەکان دەست بە کار بوون ، لە هەموو لایێکەوە ، لە ئاخر دا ، یەکیان گوتی : قەولم وەرگرتوە ، تەسلیمی بکەین ، چەند شتێکی لێ بپرسن و دواییش بەری دەن .
?
حاجی سەعید دەیزانی غەفور لە قسەی بابی لا نادا ، بە کاک غەفوری گوت : ڕۆڵە خۆت تەحویل دە ، چەند سوال و دەگەرێیتەوە ماڵێ .
?
های کاک غەفور و یەک دونیا بیر و بۆچوون ، چی بکەم خودایا ؟ بابم ئەوە رایەتی ، هاورێیانم لە بەندی خانەدان ، تەنیا ماومەوە ،
. . . . . . . . .
: باشە بابە ، لە قسەت دەرناچم ، بە ڵام دەزانم وا زوو نامبینیێوە ، . . .
کاک غەفور خۆی تەحویل دەدا ، دەیزانی ساواک درۆ دەکا ، درۆشی حەشار نادرێ ، بەڵام کاک غەفور دڵی نەدەهات هاورێکانی بە تەنیایی بە جێ بێڵێ و بە تەنیایی ئەو نەهامەتیەی بە ئەستو بگرن ، قسەی بابیشی لایێکی تر .
شەش مانگ خەبەرێک لە کاک غەفور نابێ ، ساواک زوری کار بە ئەو بوو ، ئەشکەنجە ، زەجر ، . . .
رادیۆی بەغدا وەدەنگ دێ ، دەڵێ : خەڵکێکی زۆر لە زیندانی قەسری تاران بە تاوانی سیاسی بوون ، گیراوون و لە بار و دۆخێکی زۆر خراب دان و کەس و کارەکانیان لە وان بێ خەبەرن .
حاجی سەعید و کورەکانی ، دەگەنە ئەوەی کە کاک غەفوریش لە بەندیخانە ی قەسرە و تازە کار لە کار ترازاوە و کەسی وان چی لە دەست نایە و چی بۆ ناکرێ .
سەیی زادە شەمام ، نوسراوە بۆ شابانو دەنێرێ ، بۆچ کوریان گرتوم ؟ بۆچ بەری نادەن ؟ تاوانی چیە ؟ ئاخر غەفور جەوانە خوا هەڵناگرێ .
لە جواب دا بۆی دەنوسن : خەتای خۆیەتی ئەگەر غەفوری کورت بڵێ : زیندەباد شا بەری دەدەین ، ئەو ناڵێ و دەبێ لە زیندان دا بمێنێتە وە .
نوسراوە و سکاڵاکانی دایە شەمام ، حوکمی ئێعدامی کاک غەفور دینێتە ئەبەد دواییش دە ساڵ بە سەر ئەو دا دادەسەپێنن ، دوای کێشانی هەشت ساڵ و نیو لە ساڵەکانی جوانی و . . . و تێپەر بونیان لە بەندیخانە دێتە دەر .
جەمیلە دەگێرێتەوە : قەت خۆشی ئەو ڕۆژە فەرامۆش ناکەم ، خەلکێکی زۆر ، خزم و کەس و کار ، چالاک وانە قەدیمیەکان جەژنیان بوو ، ئەمن نۆ یا دە ساڵە بووم .
ئەمن دایە شەمام و . . . چەند نەفەر لە دۆستانم بە پێی پیادە تا باسکەدو چویین ، بابم لە سەر دەستی بە ئەمەگی خەڵکی سەردەشت گەرایەوە ماڵێ ، ئەودەم هەستم کرد باوکم شتێکی دیکەیە ، خۆشەویستە ، لە گەڵ خەلکە ، هەر گیز گەورەیی و . . . خەڵکی سەردەشت لە بیر نابەمەوە هەر زیندوو بێ یادی چالاک وانە دێرینەکان .
باوکم لە زانکۆیێکی گەورە و بە هێز را گەرابۆوە ، بە سەختی جێی باوەرە ، یەکێک بە سوادی شەشومی ئیبتدایی چوبێ بۆ بەندیخانە ، ئێستا بەوهەموو سەواد و زانستەوە گەرابێتەوە ، باوکم ئینگلیزی زۆر بە باشی فێر ببوو ، چاکی دەزانی ، فرشتەیێک لە مێهرەبانی و عەشق ، گەرابۆوە بۆ ناو خەڵکەکەی .
باوکم ، ئارام وەک دەریا سەبور وەک ئەییوب ، ئاگا ، زانا ، . . . گەرابۆوە .
جێی متمانەی خەڵک بوو ، خەڵکیکی زۆر هاتو و چۆی ماڵی ئێمەی دەکرد ، خۆشەویستی خەڵک و نیشتمان پەروەری باوکم بە باشی بۆ خەڵک دەر کەوت بوو ، دەهاتن و دەیانگوت : دەیین و کاک غەفور دەبینین و سوک دەبین و شتی لێ فێر دەبین ، خوا بە ئێمەی بێڵێ .
ئەو کاتەی کاک غەفور بەند کرا ، جەمیلە یەک دو ساڵانە بوو ، مستەفاش لە زگی دایکی دا بوو ، بە تێ روانینێک لە کاک مستەفای کوری کاک غەفوری لە ئەمڕو دا ، حیکایەتی روحی و رەوانی سەییزادە زارا رون دەبێتەوە ، جەمیلە بە تەواوی بابی خۆی نەناسیبوو ، باب لە بەندیخانە دا و جەمیلەش هەر دێت و گەورە دەبێ ، وەختی چوون بۆ قۆتابخانە هاتوە ، مامە شەفیق دەیهەویست جەمیلە بنێرێ بۆ قۆتابخانە ، بەڵام جەمیلە نەیدەویست بچێ ، مامە شەفیق ، قەلس دەبێ و دەڵێ : جەمیلە بابت لە بەندیخانە را وەڵامی ناردوە و گتویەتی : جەمیلە دەبێ بچێ بۆ قۆتابخانە و دەرس بخوێنێ ، ئەو رۆژە بۆ ، کە ئێحساسم کرد ، بابم هەیە ، ئاخر مامەکانم زۆریان خۆش دەویستم ، نەنە شەمام ، بابە گەورە ، هیچیان بۆ من تێدا نەهێشتبۆوە ، ئەوەی مەحەببەت و گەورەیی بوو بە منیان کرد .
پۆلی دووەم بۆم ، وردە وردە ، ون بویك دەور و بەری منی داگرتبوو ، ئەو زۆر عەزیز بوو ، هەتا ئەو ڕۆژە هیچکەس لە ماڵی ئێمە ، نیانتوانیبوو بابی من بە سەر کەنەوە ، ئاخر ئەو سەردەمە چوون بۆ تاران و دیداری بەندی زۆر سەخت بوو ، ئێمەش ئەو تەوان و وەزعەمان نەبوو کە بچین و بابم ببینین ، تازە زۆر کەس تارانیان نەدیبوو .
مامە تۆفیق ویستی جەمیلە و دایە شەمام ببا بۆ تاران و بەندی قەسر بەسەر کاتەوە و کاک غەفور مولاقات کەن .
کاروانی پێگەییشتن و خۆشی بینین ، وەرێ دەکەوێ ، جەمیلە و نەنە شەمام لە گەڵ کاک تۆفیق ، لە سەردەشت را بەرەو مەهاباد لە وێش را بەرەو مەراغە و بە قەتار بەرەو تاران و بەندی قەسری قەجەر ، دوور و درێژە داستانەکەی .
?
میلەکانی زیندان ، ئێمە لەم بەر ، بابی نەدیویشم لەو بەر ، نەنە شەمام ، غەفور دەبینێ و ها ها هاتم ، ئازیزەکەم ! ڕۆڵەکەم ، باوانەکام ! لالۆکەم ! هاتۆم بت بینم ، من دایە شەمامم ، بێ هوش دەبێ و کەڕ و لاڵ ، زیندانبانەکان ئاویان بۆ نەنەشەمام هێنا ، دەم و چاویان شت بەڵام نەنە شەمام ، نەیتوانی لە گەڵ کاک غەفور قسە بکا ، دایە شەمام دایە شەمام ! . . .
باب ، رو دەر روی دایک و کچەکەی . تەنیا نیگا ، نیگا نیگا .
های جەمیلە ، تۆ دەزانی ئەمن کێم ؟ تۆ بابی منی ، تۆ بابە غەفوری !
لە کوێ را دەزانی ؟ عەکسەکانی کە ناردوتن ، هەی ئافەرین ! ئافەرین ! کچی وریام ئافەرین !
چەند قسە و کات تەواو ، برون برون
بەڵام ئەفسەری زیندان کە زانی دایە شەمامی دایک ، وەزعی روحی و رەوانی خەراپە و نەیتوانیوە قسە لە گەڵ کورەکەی بکات ، گوتی
: سبەی بۆ نیوەڕۆ وەرنەوە ، پێکەوە لە حەساری زیندان نان بخۆن ، چاک یەکتر ببینن .
کاک غەفور : بۆ نێوە ڕۆ وەرنەوە ئیجازەیان داوە .
لەو ساتە را تا ڕۆژی داهاتو ، سەد ساڵ لە ئێمە گوزەرا ، بەیانی هات و تاو هەڵات و ئێمە خۆمان گەیاندەوە زیندان ، بردیانینە حەساری زیندان و بابیشمیان هێنا ، حەسارێکی گەورە ، دارستانێک بوو ، زۆر جوان و رازاوە ، بە راستی بۆ من خۆشترین کاتی ژیانم بوو ، وە ئەوە هەر وەکو مۆرێک بە سەر دڵ و سینگمەوە تا ئەبەد دەمێنێتەوە ، لە مەودای تەمەنم دا ، دوای حەوت ساڵ ، ئەوە ئەوەلین جار بوو ، لە کن بابی خۆم ، خوشەویستی خۆم ، دادەنیشتم . دور و درێژە داستانەکەم .
کاک غەفور ، دژی توند و تیژی بوو ، لە بیر ناچێ ، چەند نەفەر لە لاوانی شار ، دەیان ویست ماڵی دو نەفەر ساواکی ئاگر بدەن ، کاک غەفور هەر چەند زۆر دژی ساواک بوو ، بەڵام رازی نەبوو ماڵ و منداڵی بێ گوناه بکەوێتە ژێر پەلاماری توند و تیژی خەڵک ، خۆشەویستی ئینسانەکان . . . وای لە کاک غەفور کرد بوو کە پێش بەو کارانە بگرێ ، خەڵک کاک غەفوری خۆش دەویست ، قەبوڵیان کرد و لە ئاگردانی ماڵی وان دور کەوتنەوە .
زۆر بە کاری خەڵکیێوە ماندو بوو ، دوای ئینقلاب ئەندامی شورای شار بوو ، بە سەداقەت و ئەمانەت کاری دەکرد .
جمیلە دەگێرێتەوە دەڵێ : رۆژێکی لە گەڵ بابم لە بازار بویین ، چەند لاو دروشمیان دەدا و دەیانگوت : شورا نۆ نەفەرە ، هەر نۆ نەفەر . . . گوتم : بابە ئەوە بۆ وا دەڵێن ، ئەوە چیتان کردوە ، بابم گوتی : ڕۆڵە با قسەێ خۆیان بکەن ، لە گەڵ منیان نیە ، متمانەت هەبێ .
کاک عەفور لە ژێر سەختترین شکەنجەکان دا بەرەنگاری کرد ، بە سیغار بەدەنیان نەهێشت بوو ، بە زۆری ئەو شتانەی دەگێرانەوە :
جارێکیان بردیانمە ژێر شکەنجە ، ئەفسەرێک هاتە ژورەوە ، بە یواشی ، هاتە بن گوێم : ماندوت کردوم ، من بە شەللاق لە تەختەکە دەدەم ، تۆش هاوار کە .
ماڵێ ئاغای مستەفای نەقیب ئاوا ، خوا هەلناگرێ لە زیندان دا لە تاران زۆریان خدمەت بە کاک غەفور کرد ، زۆر قرزداری خەجیجە خانم .، خوشکی شیری بابم هاوسەری ئاغای نەقیبین . زۆریان زەحمەت بۆ کاک غەفور کێشا . زەحمەتەکانی ئاغای خەررازیش هەر گیز لە بیر نابەینەوە .
سەیی زادە زارا ، وەک هاوسەرێکی مێهرەبان و دڵسۆز، لە سەرەتا را تا ئاخرین کاتی ژیانی کاک غەفور، زەجری کێشا ، هەر کە کاک غەفور بەند کرا ، سەیی زادە زارا مستەفای لە زگ دا بوو ، جەمیلەش تازە پێی هەڵدەگرت ، سەیی زادە زارا لە گەڵ ماڵباتی حاجی سەعید ژیانی دەبردە سەر ، نەنە شەمام ، سەیی زادە شەمام کچی نەبوو ، سەیی زادە زارای لە جێگای کچی خۆی دانابوو .
حاجی سەعیدی رەحمەتی ، خەیات بوو ، دەبویایە دگمەی قاتەکان سەیی زادە زارا لێیان نێ .
مامە . . . ئۆتوبوخاری هەبوو ، دەبۆیایە سەیی زادە زارا قاتەکان لە مالێ دا بشوا ، بیانباتە دوکانێ تا کاک . . . لە ئۆتویان دا .
سەیی زادە زارا وەک خوشک دڵسۆزی هەمۆیان بوو ، . . .
جەمیلە دەگێرێتەوە : زۆر جاران هەینی خەڵک دەچونە دەرێ ، من منداڵ بووم ، بە نەنە شەمامێم دەگوت : ئەرێ بۆ ئەمە نابەیە دەرێ ، لە جواب دا دەیگوت : رۆڵە ئێمە دڵ بە غەمین ، ئیمە ئاوارە و زیندانیمان هەیە ، بۆ خۆشمان دیڵ و ئاوارەیین ، بچینە کوێ ؟ خۆ ئیمە دڵمان خۆش نیە ، بچینە کوێ ڕؤڵە جەمیلە . . . .
زۆر جار وا بوو ، لە تاران ، زیندانی قەسر ، ژنێک ، کە کەم کەس دەیانناسی و لە تاران ئاراییشگای هەبوو ، دەچوو بۆ مولاقاتی کاک غەفور ، رادوێ ، رۆزنامە و ئەو شتانەی کە نەت دەتوانی بۆ زیندانیانی بەری ، بۆی دەبرد و مولاقاتی دەکرد ، ئەو رازە تا ئەو رۆش سەر بە مۆر مایەوە .
جارێکیان کاک حەمە برای گەورەی کاک غەفور – چالاک وانی دێرین – لە عێراق را دێ بۆ ئێران و دەچێتە تاران ، لە زیندانی قەسر مولاقاتی کاک غەفور دەکات و دەگەرێتەوە ، پۆلیس دوایی دەزانێ کە ئەو مولاقاتچیەش قاچاغە ، کاک حەمەیە و دەبێ بگیرێ بەڵام هەیهات هەیهات کاک حەمە دەرباز ببوو .
دوای ئازادی لە زیندان ، بەهار، منداڵی سیووەمی کاک غەفور لە دایک دەبێ و دو کچ و کۆر باب و دایک ، پێنج سەر خێزان ، هەر وەها ، دیوی بن دەرکێ ، پڕ لە ناسیاو ، خەبات بەردەوام و . . . عەشق بە خەڵک هەتا هەتایی .
لە سەر هەر یەک کلیک بکەن نوسراوەی ئەو بەرێزە سەبارەت بە کاک غەفور وەدی دێ