ویرگول
ورودثبت نام
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
خواندن ۴ دقیقه·۷ سال پیش

ماسیە رەشە چکۆڵەکە


بە پێ ناسە : سێ ی خاکەلێوە 1344هەتاوی لە دایک بوە
باڵاجا قرە باڵغ - السمکة السوداء الصغیرة - ماهی سیاه کوچولو - Little black fish
کاروانی بێ برانەوە و بێ وچانی چالاک وانان ، بیرمەندان و روناکبیران ساڵیانی ساڵە بەرێوەیە ، ئەمەگ ناسیە یادیان بکەین ، تا رۆڵەکانمان ، نەوەی داهاتو لە بیریان نەکەن و یادیان هەر پیڕۆز بێ .



کامەران ، ڕۆڵەی کاروانی گەڵ و نیشتمانە ، ئیش ، ئێش و مەینەت بۆ رووناکی ژیانی خەلک ، ئاوێتەی ناو ژیان و جوڵەی بوو ، دیارە راستی رەستەکان دوای ئاکارەکان خۆ دەنوێنن ، سەراسەری ژیانی کاک کامەران خۆشی و کامەرانی بۆ خەڵک و سەلامەتی بۆ گەڵ بوو .
بلیمەتێک بوو کە وەک ئەستۆندەک لە بناغەی دامەزراندنی ئەنجومەنی ئەدەبی شاری سەردەشت دا جێ پەنجەی دیارە و جێ ی شانازییە .
گشت لایەنگرانی ئەو ئەنجومەنە ، ئەدەب دۆستان و خوێنەران لە * تەک پاشماوەی * ئەو سەربەرزە - کە کتێبەکانی و پەرتوکەکانی دانراو لە ئەنجومەنی ئەدەبی سەردەشتن - کەلک وەردەگرن و وەک کانیاوێک فێنک فێنک لێی تێر ئاو دەبن .





عەشق ، تین ،هەست ، سۆز و ناخەکانمان هۆکارن بۆ نێزیکی لە هەموو کوران و کچانێک کە دەبنە چرا و رێبەر بۆ گەڵ و نیشتمان و هاندەرن بۆ پێشکەوتن و جوڵەی وەڵات .
دەنگی گریانی ماسیە رەشە چکۆڵە ، لە ماڵی حەمە چرچە موسیقایەکی نوێ ی پێک هێنا ، دایک خەجیج مەهابادی و باب سەردەشتی ، وەڵاغدارێکی بە ناو بانگ و گەریدە ، دایک لە شاری ئەو مەزنە سەربەرزە .
ئەوەلی بەهار ، سێ رۆژی لێ تێپەر ببوو ، خاتو خەجیج لای لاییەکانی بەردەوام نین ، چەندی پێ ناچێ لای لایی دایک بۆ ئەو کۆرپەیە کە کامەرانی ناو نراوە ، نامۆ دەبێ .
لای لایی رۆڵە لای لایی رۆڵە لە دایک تۆ بە جێ ماوی
خاتو ئاییش بە لای لایی ، بۆ کامەران دەبێتە دایک ، پێ هەڵدەگرێ و گەورە دەبێ ، بزۆز و تیژ ، لە گەرەکدا هەموو منداڵان دەیناسن ، هۆگری سرووشت و ساردی و فێنکایی .
قۆناغەکانی خوێندن دەبرێ ، لە گەڵ کتێب و پەرتوک و ... ژیان ساز دەکا . کتێب و نوسراوە جێگای لای لایی دایکی بۆ پڕ دەکاتەوە .
قران قران خری دەکاتەوە ، کتێب دەکرێ و بە تەواوی دەیان خوێنێتە وە ، منداڵانی گەرەک و دەوروبەری تێر دەکات .
بە هۆی هەژاری و دەست تەنگی ماڵەوە هاوینان بە فروشتنی کەڵ و پەڵی خواردن : شەکرەسێو ، کوڵیوە گوڵەدان ، بامیەی شیلەدار و .... کتێبان دەکرێ و لە ماڵەوە کتێبخانەیەکی بچووک پێک دێنێ ، منداڵانی گەرەک و دەورو بەر لە هەموو لایەکەوە لە دەوری خر دەبنەوە و ئەویش کۆی خوێندەواری و تێگەییشتنی خۆی لەو کتێبانە ، بۆیان دەگێرێتەوە و بە هەموانیش کتێب بە ئەمانەت دەدا ، کە زۆر جار بە دەستی ناگەنەوە و بەڵام هەر لە سەر کاری خۆی بەردەوامە .



قۆناغی سەرەکی خوێندن تەواو دەکا ، لە قۆناغی ناوەندی دا ( راهنمایی ) وردە وردە دەنگی هەستانی خەڵک دژی رژیمی دیکتاتۆرییەت دەست پێ دەکا .
ماسیە رەشە چکۆلە چالاک وانە کە ، ببوو بە مەکۆی جووڵە و خۆراگری ، لە کۆی رێ پێوانەکان دا کورەکانی هاو تەمەنی لە خۆ خر دەکردنەوە و هان و دنەی دەدان .
دوای هەرەس هێنان و رووخانی رژیمی پاشایەتی لە گەڵ هاورێکانی لە مەدرەسەی مەحەممەدی دا کتێبخانەیەک پێک دێنێ و دەبێتە کانیاوێک عیلاج کەری کوڵی دڵی منداڵەکان .لە دێ و شار ، کچ و کوڕ ، دێن و کتێب و پەرتوکی بە ئەمانەت لێ وەر دەگرن و ......
بە هۆی ئۆقرە لە گەڵ سرووشت ، زۆر جاران لە سەر گیا و سەوزەزار و ... دادەنیشت ، لە ڕۆژانی ئەوەڵی ژیانەوە نەخوشی روماتیسم وردە وردە لە گیانی ئەو دا هێلانەی دەکا ، بەڵام بە هۆی جووڵە و بزوزیەوە لێی دیاری ناکا و .....
رۆژ بە رۆژ زیاتر دەخوێنێتەوە و ئەگەریش مەودایەک بۆ نوسین و بڵاو کردنەوە وە دەست کەوێ بێ وچان قؤڵی لێ هەڵدەماڵێ و کار دەکا ، کار ... پوشپەری ئەنجومەنی شیمیاییش یادگاری ئەوە ، نەخۆشی بەردەوام خەریکە کاریگەری خۆی لە سەر ئەو دیاری دەکا .
دە نێو قوتابیان دا بلیمەتە ، نموونەیە ، دیپلوم وەر دەگرێ و بە هەزار ئارەزو رێ ی زانکۆ دەگرێتە پێش ، لە زانکۆش دا کورێکی هوشیار و زانا ناسراوبوو ، زانکۆ بە پلەیەکی باش تەواو دەکا ، لیسانس وەر دەگرێ و لە سەردەشت دا بە دوای کار دا هەڵوەدا دەبێ ، هەیهات هەیهات کوا کار بۆ کامەران ؟ ! ئاخر کامەران . . . .
کاک هاشم دوکانە چکۆلەکەی دەداتێو ، کامەرانیش خەریکی کار دەبێ و ژیان سەر دەکا .
نەخۆشی رۆماتیسم کاریگەری تەواوی کردوە ، چوون بۆ لای دوکتۆر و هەوڵ دان بۆ بن برکردنی زۆر ئاستەمە ، رۆژ بە رۆژ ئەو نەخۆشیە لە ماسیە رەشە چکۆلە دا ، کاریگرتر دەبێ .



هیچ کاتێک بۆ زۆرتر فێربوون و فێرکردن بە فیڕو نادا ، کێوگەران بۆتە ئارەزووی هەموو هەینیانی ، لە گەڵ هاورێ یانی کێوی سەردەشت و مەنتیقە کەم وابوو نەگەرابێ ، کەتریە رەشەکەی و قرۆشکەکانی هەر لە گەڵ بوون ، گاڵتە و گەپ لە ، گەڵ کێوگەران تێکەڵ دەبوو هەموومان بە شادی و خۆشیەوە دەگەراینەوە .
کامەران دوای هەوڵێکی زۆر ژیانی هاوسەری پێک دێنێ وخوشترین رۆژانی ژیانی لە گەڵ هاوسەری تێگەییشتو و تێکۆشەری دەبردە سەر .
دوکانە بچکولانەکەی مەڵبەندی خڕ بوونەوە ی هاورێیان و ئەدەب دۆستان بوو ، ئەی ئەی ئەی لە رۆژی دەی سەرماوەز.
لە رۆژی دەی سەرماوەزی ساڵی 1382 هەتاوی دا بازنەی ئەدەب دۆستان ، ماڵبەندی فێربوون و خۆشی تێک دەچێ ،
دڵی گەورەی ئەو مروڤە بیرمەندە و بلیمەتە لە لێدان دەکەوێت و پەژارە و مەینەتیەکی زۆر بۆ چالاک وانان و هاورێ یانی و ئاشنایانی بە جێ دێڵێ ، رێگاکەی درێژ خایەن و پڕ رارەو بێت * یادی هەر زیندویە *
لە چواردەی سەرماوەز دا بە یادی ئەو مەزنە نەمرە کێوگەرانێکمان پێک هێنا ، لە بیستی سەرماوەزیش دا کۆڕێکمان بۆ گرت ، ئەو سالیش لە پاشەرۆکدا یادی دەکەینەوە . یادی هەر پیروز بێ .
ئاسمان لە کۆتایی کۆچی هەموو باڵندەکانی ، تۆی بیر کەوتەوە ، ئارام ئارام ، لە حیکایەتی تۆدا باران دەبارێ و کانیاوەکانیش لوێچیان گرتبۆوە و خواش دەیگوت : ** ( نۆشی گیانتان ) **


۴
۰
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
پاشەرۆک
پاشەرۆک
ماڵپەری پاشەرؤک ئه رکی خزمە تگوزاری بە جە دێنێ ، باسەکە دەکاتەوە وە بە بەشداری ئێوەی ئازيز دەولەمەندی دەکات وە لە ماڵی خويدا بە ئەمانتداريێوه دەيپاريزێت .
شاید از این پست‌ها خوشتان بیاید