مامە کورنوی ، راکشاوی ، گردەکەی سیوانەکەم ،
سەر رەحەت ، دڵ بێ گرێ ، گوێ شل کە ، بۆ داستانە کەم .
پیاوی رۆژانی سەخلەت و دەرد و سەختی
بە پێی پێناس ؛ بیست و حەوتی بەفرانباری هەزار و سێسەد و بیست و دوی هەتاوی لە دایک بوو

?
عەلی نێشکۆڵەیی
سەربەرز و گەورە پیاو و نیشتمان پەروەران ، لە لای تۆ دە حەسانەوە .
جێی متمانەی خەڵک و نیشتمان پەروەران بویت
پشت و پەنا بۆ هەموان ،
دەمانچەی بن پشتێندت ، پەنجاکان ، لە خەباتی 57 ی دژی شا و دیکتاتۆریەت ، هۆرەی بەرزی بە ئێمە دەبەخشی .
خانوە بچکۆڵانە و دڵە گەورەکەت ، بارگا و خانە خوێیەکەت ، هەی هەی ، ماڵت ئاوا .
مامە هەڤال کاکە برا . . . جێگەی حەسانەوەیان بارەگای تۆ بوو ، سێبەری تۆ بوو .
تۆ یەکێک لەو بڵیمەتە ئازایانە و ئاڵا هەڵگرانە بویت ، کە لە کاتەکانی سەخت و دژوار دا بۆ نەتەوە و تێکرای خەباتی دژی دیکتاتۆریەت هەدادانو نەبوو و نەسرەوتن .
رۆژ و شەو ، هەموو کاتەکانی ژیانت میوانداری هەڤاڵان و خەباتکاران و تێکۆشەرانی ئەم وەڵاتە بویت .
تۆ کانگای خۆشەویستی و راستی و نیشتمان پەروەری بویت .
تۆ بۆ هەموان جێی شانازیت .
تۆ هاورێی مڕوڤە بە هەستەکان بۆیت ، کە ویست و هەستیان ، جێگری ئازادی و دێموکراسی لە وەڵات دا بوو و بەس .
تۆ دەتویست ئینسانەکان ، وەک ئینسان ، مافیان هەبێ و ژیانێکی پڕ لە سەروەری و بایخ ، هاورێیان بێت .
تۆ ئەمانەتدار و ئەمینی هەموان بویت .
عەلی نێشکۆڵەیی ، بە راستی بۆ زوربەی خەباتکاران ، شۆرشگێرانی ئەو دەڤەرە ، ئاشنا و ناسراو بوو .
پێشمەرگە دێرینەکان زۆر بە باشی دەیناسن ، زوریان لە خانوە بچکۆڵانەکەی ، ئەو پیاوە دڵ گەورە دا کاتەکانی پڕ لە زام و ئێش و خەتەر و حەستەمیان تێپەر کردوە .
?
زۆر جار دەبویایە لە باوەشی بگری و بە خویەوە بگوشی و بڵەی کاکە عەلی بە راست تۆ سەر و ماڵ و گیان ، . . . فیدای نەتەوە و وەڵات و ئینسانیەت کرد .
ڕۆژگار و تێپەر بوونی زەمەن ، هەرگیز ناتوانێ ، کاروانی ئێوە ، چالاکوانە سەربەرزەکانی دێرین ، لە بیر ئێمە بباتەوە .
ئێمە هەڤاڵان و یارانی و دۆستانی تۆ لە ناو خۆ و هەندەران ، هەر یادت دەکەین و لە کاروانی پڕ لە هەست و سۆزی خەباتکاران دا ناووت هەتا هاتایییە .
کێیە ؟ لە خەباتی 57 ی سەردەشت و ناوچە دا ، بوبێت و تۆ لە دڵ و درونیدا زیندوو نەبیت .
?
تۆ لە مێژوی ئەم دەڤەرە دا زیندویت و نەمردویت .
ئێستاش دوای دوازدە سال لە کۆچی تۆ ئێمە یادت دەکەین ،
نۆ منداڵت ، بەرەی ئامینە و زارا پێت سەربەرزن ، سەرمایەیێکی مەزنت بۆ جێ هێشتووون – سەروەری و گەورەیی – هێستاش نێشکۆڵان بە بۆنی تۆوە زیندوە و خۆشەویستە .
ئامینە ی رەحمەتی و زارا هاوسەرانی تۆ ،
هیوا قانع ، هەژار برایم ، ناسح مریەم ، سینا نەرمین و ئارەزۆ ، نەوەی داهاتوی تۆ ، سەروەری و گەوریت دەپارێزن .
چواری خەرمانانی ساڵی هەشتاو و سێ ی هەتاوی کۆچی تۆ بۆ ، هێشتاش دوای دوازدە ساڵ یادی تۆ هەر زیندوو و هەتا هەتایییە .
سەروەریەکانت ، سەربەرزی و سەروەری بە ئێمە بەخشیوە .
نەعرەتەی گوێ کەر ئەکا
جۆش و کوڵی سەیوانەکام
هەر بەرز و پیڕۆز بێت یاد و ناو عەلی نێشکۆڵەیی خەباتکار و تێکۆشەری دێرین .
?