با یادێ بکەین لە شەھیدان ، رەنجدەران ، کرێکارانی چواردەی سەرماوەز

مستەفای فەتاحی جەواھێرێ
(( * ئەگەر مەرگ خەبەر کەی ! * )) لە دایکبوی پوشپەری 1334 هەتاوی
شەو دا دەهات، تاریکی وردە وردە وەڵاتی دادەگرت، کاک مستەفا لە سەر ئیش را گەرایەوە.
- ئاێشێ؛ وەرە. زۆر ماندووم.
تازە خانوویان لە سوێی بەردە قووچی درووست کردبوو، ئاێشە دڵی زۆر خؤش بوو. جێی کۆبووکەوەی رووبابە و خانمی مالی کاکە قەندە بوو. مستەفا قەندە ئێستاش هەڵوەدایی بۆی بێ ئامانە و گریانی خوشکان بۆ برایان حەڵاڵ و بێ برانەوەیە.
- بەڵێ مستەفا گیان ئەوە هاتم.
ماندویی لە تەواوی جەستەی دەباری. کاک مستەفا لە باری توان و قووەتەوە لە شار دا بە ناوبانگ بوو. تای شەش پووتی هەڵدەگرت و وەسەر پشتی وەڵاغی داویشت.
ئاێشێ لە دەوری کاک مستەفا هەڵدەسوورا و کوری چووکی ماڵێ حەوت ساڵان دەبوو. * لووقمان * لە کۆڵ باوکی نەدەبۆوە:
- ئەی چت بۆ هێناومەوە ؟ کوا نووقل ؟ کوا .... ؟
دەم و چاو شترا و بە خۆ راگەییشتنێک ودانیشتن. بە لە دەوری یەک بوون ماندوویی لە لەشی کاک مستەفا دەرچوو. شێو خوورا و چەند قسە و باس و گوێ راگرتن لە رادوێنەکەو نووستن.
بەیانی زوو ئایشە و مستەفا لە خەو هەڵدەستن. ئایشە و لووقمان بەرەو حەمامی شارەداری و کاک مستەفاش بەرەو حەمامی کۆن وەرێ دە کەون.
حەمامی جاران گشتی بوو، خۆ شتن و حەمام کردن چەند کات ژمێری دەبری.
کاک مستەفا دەگاتە حەمام و خەریکی خۆشتن دەبێت، دوای چەند کاتێک دەنگە دەنگ پەیدا دەبێ و نێو حەمام دەشڵەژێ چ بوە؟ چ قەوماوە ؟ لە شارەبانی را تەقە دەکرێ و دەڵێن دەبابە لە پادگان را هاتۆتە دەر و تەقە دەکا. حەمامیەکان دەچنە دەر و جل و بەرگیان لە بەر دەکەن و هەر یەک و بە لایەک دا بەرەو ماڵ خلۆر دەبنەوە.
کاک مستەفا جل و بەرگی لە بەر کرد و لە حەمام هاتە دەرێ. دڵی ئۆقرەی نەدەگرت برواتەوە بەرەو ماڵ بۆ سوێی بەردەقۆوچی.
... بەرەو تەقە کەوتە رێ، خۆی بۆ لای دووکانێ حەسەنی دەروێش زارای راکێشا.
دڵی نەهاتبو خەڵک و شار بە جێ بێڵێ و بڕواتەوە بۆ سوێی بەردەقووچی و بڵێ "بە من چی ؟ با خۆم دەرباز کەم ."
هەر وەک توان و قەوەتی کاک مستەفا بە ناو بانگ بوو، جرتەکانیشی لە شار ناسیاو بوون. هەر کە جرتەکەی لێ دەدا لە مەودایێکی دوورەوە گوێیان لێ دەبوو .
... دەبابەکە نێزیک دەبۆوه، خەڵک هەڵات هەڵاتی بوو. کاک مستەفا لە لای ستوونی یادبوودەوە دەبابەکە دەبینێ. خۆی لە دارەکەی کن دووکانی کاک حەسەنی نێزیک کردبۆوە. نەفەرێک لە سەر دەبابەکە را تەقەی دەکرد. لە دوور را کاک مستەفای دیت. کاک مستەفاش جرتێکی شازی بۆ راهێشت. نەفەری سەر دەبابەکە سرنجی دایە و دەبابەکە گەرایەوە..کاک مستەفا زانی بۆ وی گەراوەتەوە خۆی بۆ کەنار دارەکە راکێشا. بەڵام ئەو ناپیاوە لە سەر دەبابەکە را گووپی کاک مستەفای نیشانە گرت. کاک مستەفا ویستی خۆی لە جۆگەلەکە هاوێ و بەڵام دووهەمین گۆڵلە گەرۆی دادری و لە بن دارەکە کەوت و .....
لە حەمامی شارەداری دەنگۆ بڵاو بۆوە:" لە نێزیک ستوونی یادبوود تەقەیە و دەڵێن خەڵک بریندار بووه."
ئایشێ دڵی خەبەردار ببو. زوو جل لە بەر خۆی و لۆوقمان دەکات و بەرەو ستوونی یادبوود وەرێ دەکەوێ.
بەڵێ خاتوو ئایشە و لۆقمان دەگەنە سەر تەرمی کاک مستەفای شەهید و شین و گابۆرە :
- بۆ لۆقمان و مندالانی بێ بابم رۆ، رۆ، رۆ. تازە دەمان هەویست بحەسێینەوە. خانووی تازەمان درووست کردبوو. پیاوی ماڵم رۆ رۆ رۆ ....
لەو رۆژەوە منالەکان بە تەنیایی و بێ بابی راهاتن و خاتوو ئایشێش لە حیکایەتی دوای مەرگی مستەفا دواو و پاڵەوانێکی پێش مەرگیش پێگەیاند بۆوەی مناڵەکان شانازی هەر دوو دونیا بۆ نەوە و داهاتوەکان بگێرنەوە .
( __ * خوا بە بەهەشتی شاد کا. * __ )




