ویرگول
ورودثبت نام
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
خواندن ۳ دقیقه·۷ سال پیش

بۆ ، دەبێ مەوڵودیش قوربانی بوێ ؟ !

مستەفای وەستا رەحیمی  مزگەر


*- بۆ ، دەبێ مەوڵودیش قوربانی بوێ ؟ ! -* لە دایکبووی خەزەڵوەری 1325 هەتاوی
مەولودیە ، دەروێش حەسەن لە گەرەکی ژێرو خەریکە دانەوێڵە و کەرەسەی مەولودی جێ بە جێ دەکا . مستەفای وەستا رەحیمی مزگەر قەرارە ئیستکان و ژێرپیاڵانی بۆ بەرێتەوە ماڵێ .
: با وەبەر خێراتی مەولوودی کەوم ، نیوەرۆ نایەمەوە ، چاوەروانیم مەکەن ، ئاخر مەولوودیمان بە دەستوە ؟ ! دڵی بە خەبەر بوو کە دیدار بە ئاخرەت دەبێ ! ؟

مستەفای وەستا رەحیمی مزگەر ( کەریمیان ) کرێکارێکی زەحمەتکێش و لێوەشاوە بوو ، وەرێ کەوتبوو ، باری سەر شانی ئەمانەتێکی بە نرخ و هەستیار بوو ، ئاخر مەولودی پێ دەکرا !
کا مستەفا بۆ خۆی و بنە ماڵەکەی دیندار و خوا ناس بون .
شار بەرەو ستوونی یابوود وەرێ کەوتبوو ، دەنگی تانگ و تەقە تەق خەڵکی هەراسان کردبوو ،
کا مستەفا بە خۆی و ئیستکان و ژێرپیاڵەکانیەوە بەرەو خوار دەرۆیشت و لە داڵغەدا بوو ،
: ئەی خوایە نەسیبی مەشی کەی ، ئێمەش بتوانین مەولودیێک وەرێ خەین ! دیسان سەد شوکرت ، بەس نیە منیش لە مەولودی دەروێش حەسەنی دا بەشدارم !
: ئەی بؤچ دوکان دادەخرێن ؟ بۆ هێندە خەڵک پەشۆکاو و غەمناکە ؟ ئەو تەقە تەقە دەبێ چ بێ ، چ رووی دا بێ ؟ بڵەی وەک شارەکانی تر سەردەستیس نە شێوێ !؟ خوا بەڵامان لێ دوورکا ، ئینشاڵلا !
فکری دەروا و خۆی ون دەکا و رەتێکی برد ، دەی هەوێ سەرەنگرێ بێ ، وەخۆ دێتەوە .
: ئەی خوایە بارەکەم شیشەیە ، با ئاگام لە خؤم بێ ، ئەو ئەمانەتیە بە سەلامەت بگەیێنمە ساحەبەکەی .
کامستەفا ئاگای لە چارەنووسی نەبوو ، نەی دەزانی چی بە سەر دێ ، مەولودی دەبینێ یا …. بڵەی ئەو بەزمە ئەویش …. ؟
کاک مستەفا ! نەت زانیوە ؟ شار هەژاوە ، دەڵێن چەند نەفەریان گرتوون ، جەوانەکانن ، داوای ئازادی دەکەن ، داوا دەکەن چی تر زۆڵم و زۆر نەمێنێ ، بەندیەکان ئازاد بکرێن ،
لە شارەبانی را تەقەیە ، تانگ وەشار کەوتوە ، تەقە لە خەلک دەکا و رەحم بە کەس ناکا .
کاک مستەفا لە بەر خۆیەوە دەڵێ : خوایە زوو بگەمە گەرەکێ ژێرو ، پشتی مزگەوتی سوور و ئەمانەتیەکان بگەیێنم و بەس مە .
نەفەری سەر تانگەکە رەحم بە کەس ناکا ، دەستووریان پێداوە تەقە بکا و کەس نە پارێزێ ، چ روو دەدا با بدا .
کا مستەفا و تانگ لە کن ستوونی لە یەک نێزیک دەبنەوە ، کا مستەفا ترس هەڵی دەگرێ و خۆ بەرەو ماڵی مەلا رەسوڵی شێخۆلئیسلامی ( زەککی ) رادەکێشێ ، دەیهەوێ هەر چۆنێک بوە خۆی دەرباز کات .
بەڵام هاوار و سەد هاوار دەرکە داخراوە ، ئەجەل نێزیک بۆتەوە و پێم وابێ کاک مستەفا هەر لە وێ شادەی دێنێ و هاکا خۆ دەرباز کا یا خۆ دە جوگەلەکە هاوێ ، لەو کاتە دا گوللـەی گەرم کا مستەفا دەهەنگێوێ ، ئیستکان و ژێرپیاڵە لە دەستی دادەکەون و بەراو دم بە جۆگەلە دا دەکەوێ .

?
: ئای خوایە بۆچ بەشداری لەو مەولودیەت دا پێ نەبەخشیم ، ئاخر خۆم بۆم بە قوربانی ئەو مەولودیە ، خوایە شوکرت ، سمایل ، ئەنوەر منداڵەکان هاوسەری لە خۆ بردۆوم بە تۆ دەسپێرم ، ئیش ئێش کاری رۆژانە ژیانی چەندین سالە هەر وەک پەردەی سینەما دەوروبەری کاک مستەفایان گرت ، ماڵ ئاوایی لە هەموان و گیان لە دەست دانی هەر ئەو ساتە ، بن دەرکی ماڵی مەلا رەسولی شێخولئیسلامی ( زەککی ) بوو بە گۆری شەهیدێکی گەورەی ئەو سەردەشتە .

?
مەحەممەدی سمایلی ئامینە چکۆلێ لە پەنای مزگەوتی سوور را بە کۆڵێی دادەدا و بە کن ماڵێ مەحەممەدی وەستا قاسمی سنەیی دا گەیاندیە بیمارستان ، بەڵام چی بڵەم پشتی کا مەحەممەد لە خوێن دا شەتاڵ ببوو ، کاک مستەفاش …… خوا بە بەهەشتی بە رینی شادکا !

?
(( لە تەمەنی ئەم شارەدا ئەم دەرکە داخراوانە شوومن ! ئەو پەنجانەی دایانخست بەرەکەتیان لێ برا ، بە بارتەقای ئەو مەرگەش ، لەو پانجانە پێکەنین کۆچیان کرد . ))

۵
۰
محمد نیک‌پی
محمد نیک‌پی
پاشەرۆک
پاشەرۆک
ماڵپەری پاشەرؤک ئه رکی خزمە تگوزاری بە جە دێنێ ، باسەکە دەکاتەوە وە بە بەشداری ئێوەی ئازيز دەولەمەندی دەکات وە لە ماڵی خويدا بە ئەمانتداريێوه دەيپاريزێت .
شاید از این پست‌ها خوشتان بیاید