مستەفای فەتاحی جەواهێرێ
(( * ئەگەر مەرگ خەبەر کەی ! * )) لە دایکبوی پوشپەری 1334 هەتاوی
شەو دا دەهات ، تاریکی وردە وردە وەڵاتی دادەگرت ، کاک مستەفا لە سەر کار را گەرایەوە .

: های ئاێشێ وەرە زۆر ماندووم .
تازە خانوویان لە سوێی بەردە قووچی درووست کردبوو ، ئاێشە دڵی زۆر خؤش بوو ، ئاخر سەرپەنایان بۆ منداڵەکانیان جێ بە جێ کرد بوو . جێ قەراری رووبابە و خانم مالی کاکە قەندە بوو ، کاکە مستەفا ، مستەفا قەندە ئێستاش بێ قەراریان بێ ئەمانە و گریانی خوشکان بۆ برایان حەڵاڵ و بێ برانەوەیە .
: بەڵێ مستەفا گیان ئەوە هاتم .
ماندویی لە تەواوی جەستەی دەباری ، ئاخر کاک مستەفا لە باری توان و قۆوەتەوە لە شار دا بە ناوبانگ بوو ، تای شەش پووتی هەلدەگرت و وەسەر پشتی وەڵاغی داویشت ، ئاێشێ لە دەوری کاک مستەفا هەڵدەسوورا و کورە چوکوڵە حەوت ساڵەی ماڵ * لووقمان * لە کۆڵ بابی نەدەبۆوە ، : ئاخر چت بۆ هێناومەوە ؟ کوا نوقل ؟ کوا …. ؟
دەم و چاو شترا و بە خۆ راگەییشتنێک و ، دانیشتن ، بە لە دەوری یەک بوون ، ماندوویی لە لەشی کاک مستەفا دەرچوو ، شێو خورا و چەند قسە و باس و گوێ راگرتن لە رادوێنەکە کۆنەکە و نوستن .
بەیانی زوو ئایشە و مستەفا لە خەو هەلدەستن ، ئایشە و لووقمان بەرەو حەمامی شارەداری و کا مستەفاش بەرەو حەمامی کۆن وەرێ دە کەون .
حەمامی جاران گشتی بوو ، خۆ شتن و و حەمام کردن چەند کات ژمێری دەبری .
کاک مستەفا دەگاتە حەمام و خەریکی خۆ شتن دەبێت ، دوای چەند کاتێک دەنگە دەنگ پەیدا دەبێ و نێو حەمام دەشڵەژێ ، چ بوە؟ چ قەوماوە ؟
لە شارەبانی را تەقە دەکرێ و دەڵێن تانگ لە پادگان را هاتۆتە دەر و تەقە دەکا ، حەمامیەکان دەچنە دەر و جل و بەرگیان لە بەر دەکەن و هەر یەک و بە لایەک دا ، بەرەو مال خلۆر دەبنەوە .
کاک مستەفا جل و بەرگی لە بەر کرد و لە حەمام هاتە دەرێ ، دڵی ئۆقرەی نەدەگرت برواتەوە بەرەو ماڵ بۆ سوێی بەردەقۆوچی
بەرەو تەقە کەوتە رێ ، خۆی بۆ لای دووکانێ حەسەنی دەروێش زارایە راکێشا ، دڵی نەهاتبو خەلک و شار بە جێ بێڵێ و برواتەوە بۆ سوێی بەردەقووچی بۆ ماڵێ و بڵێ بە من چی ؟ با خۆم دەرباز کەم .
?
هەر وەک توان و قەوەتی کاک مستەفا بە ناو بانگ بوو ، جرتەکانیشی نمونەی شار بوون ، ، هەر کە جرتەکەی لێ دەدا لە مەودایێکی دوورەوە گوێمان لێ دەبوو .
تانگەکە نێزیک دەبۆوه ، خەڵک هەڵات هەڵاتی بوو ، کاک مستەفا لە لای ستوونی یادبوودەوە تانگەکە دەبینێ ، خۆی لە دارەکەی کن دوکانی کاک حەسەنی نێزیک کردبۆوە ، نەفەرێک لە سەر تانگەکە را تیرئەندازی دەکرد ، لە دور را کاک مستەفای دی .
کاک مستەفاش جرتێکی شازی بۆ راهێشت ، نەفەری سەر تانگکە سرنجی دایە ، تانگەکە گەرایەوە ، کاک مستەفا زانی بۆ وی گەراوەتەوە خۆی بۆ کەنار دارەکە راکێشا ، بەڵام ئەو نامەردە لە سەر تانگەکە را گووپی کاک مستەفای نیشانە گرت ، کاک مستەفا ویستی خۆی دە جۆگەلەکە هاوێ ، دووهەمین گۆللـە گەروی دادری و لە بن دارەکە کەوت و ….. لە پەنا دوکانی حەسەنی دەروێش زارایە ئارامی گرت .
?
لە حەمامی شارەداری دەنگۆ بڵاو بۆوە ، لە ناو شار نێزیکی ستوونی یادبوود تەقەیە و دەڵێن خەڵک بریندار بووه . ئایشێ دڵی خەبەر دار ببو ، زوو جل و بەرگ لە بەر خۆی و لۆوقمان دەکاتەوە و بەرەو ستوونی یادبوود وەرێ دەکەوێ .
بەڵێ خاتوو ئایشە و لۆقمان دەگەنە سەر تەرمی کاک مستەفای شەهید و شین و گابۆرە
: بۆ لۆقمان و مندالانی بێ بابم ، رۆ ، رۆ ، رۆ ، تازە دەمان هەویست بحەسێینەوە ، خانووی تازەمان درووست کردبوو ، پیاوی ماڵم رۆ رۆ رۆ ….
لەو رۆژەوە منالەکان بە تەنیایی و بێ بابی خۆیان گرت ، خاتوو ئایشێش لە حیکایەتی دوای مەرگی مستەفا دواو ، توانی پاڵەوانێکی پێش مەرگیش درووست کات ، تا کوو مناڵەکان شانازی هەر دوو دونیا ، بۆ نەوە و داهاتوەکان بگێرنەوە .
?
( __ * خوا بە بەهەشتی شاد کا. * __ )