سروس حلبچهای
خانم "سروس حلبچهای" (به کُردی: سروش هەڵەبجەیی) شاعر کُرد زبان، زادهی ۱۳ می ۱۹۸۴ میلادی، در حلبچه است.

■□■
خاتوون "سروش هەڵەبجەیی" شاعیری کورد هاوچەرخ، له ۱۳ گلاوێژ مانگی ۱۹۸۴ زایەنی لە شاڕی هەڵەبجەی سەربەرز لە باشووری کوردستانە لە دایکبوو.

(۱)
[ئەوان هاتن]
ئەوان هاتن
بۆخاکی گوڵاڵە
بەپرچێکیی بژ بژەوە
بەشەرواڵێکێ کورتەوە
بە باری شمشێرو بە جوتێ نەعلی ڕوتەوە
بەجلی کورتوو کوێرهوە
ئەوان هاتن بۆخاکی نەرگس
بە کۆمەڵێ حوشتری پیرەوە
ئەوان هاتن
بۆ... بۆ
دەزانی بۆ
بۆ بڕینی فەقیانەی دەستمان
بۆ سوتاندنی مێژووی نەوەستاوی هەزاران ساڵەی ڕاستمان.
ئەوان هاتن بۆبڕینی فەقیانەی دەستمان
بۆ فڕێدانی هەوریی وو جامانەی سەرمان
ئەوان هاتن
بە پرچێکی پرووزاوەوە بەشەڕواڵێکی کورت
دوور لە تەسەوف، بەناوی خواوە
ئەوان هاتن بۆدزینی خاڵی چەناگەی نەنکمان
بۆ دزینی خالی ناوچاووی دایکمان
هەرخاڵێ وێنەی چیاو بەردی زاگرۆزە
ئەوان زانیان لای ئێمە پیرۆزە
ئەوان هاتن بۆدزینی ناسنامەمان
بۆ سوتانی خاکی پڕ نامەمان
بۆ ئەو خاکەی عەشق بەرهەمیەتی
جوانی نیگایەتی
بە عابایەکی ڕەشەوە هاتن
ڕەنگەکانیان لێ دزین
وەئێسته نۆرەی خۆمان گەر نەدزراین
بمانکە کۆیلەی کۆیلەنشین
ئەم خەیاڵە گەلێ خاوە
هەزاران ساڵە، هەزار مێژوو لەیەک ترازاوە.
قافڵەی شەڕە شێری ئەم مەیدانە نەوەستاوە
کەچی نەوەی ئەم میلەتە وەک داربەڕوو
لەکام چیا سەخته، لەوێ سەری هه ڵداوە.
بونوێ بونی
دەزماڵوو جاماننە و هەوری خاڵی پێکەوە گرێ داوە

(۲)
....
قەسیدەی مێێنەیی خۆم ونکر!
حەوایەکی مردوو
ئەوە منم لە بێ کەسییمدا بۆ باوەشێێک گەڕام
کەچی نەمدی
چونکە گەڵای داڕەکانی ئێرە خراپترن لە سێوەکەی ئەولا
ڕەنگە حەیامان ڕووت بکەنەوە
من پێویستم بە عەشقیی تۆ بوو
بەڵام ترسام قوفڵەکانی کۆمەڵگە
ئا بڕوومان بتەکێنێێ...
بۆیە وەک بیابان بەتەنیا مامەوە
دەزانی دەستەکانی
من
لەتەنیای بێزار بوون
بەلام ترسی خیانەتی تۆۆ
ترسی ئەوەی درۆیەکی گەورەبی
لە پانتایی، خەیاڵ گەورەتر...
بۆیە نەموێرا دەست بگرم
دەزانی تەنیایی من
وەک تەنیای بەست ڵەکەکانە
سەرابییش میونداری ناکا
لە بیرم کرد مێێنەی خۆم
نەبادا ئادەم تەنیا لە تەنیایدا بیرم بکا
لە بیرم کر
تینویێەتیەکانی ماچم بردەوە بۆقیامەت
نەکاوبە ئاگری قۆفڵەکانی بوختان بسوتێێم
ئەمویست ماچت بکەم، تا وون ببم
بۆئەوەی ڕۆحم گەرم کەمەوە
لەم بەستەڵە کە مردم
بەڵام...
خۆهیشتا.
لە بیرم نەکردبوو دارەکان ڕووتنوو
حەسودن دەیانەوێیت
ئێێمەش ڕووت ببین
دەمویست هەناسەکانت هەڵمژموو پێی پژیم
ئەمە هەمووی خەیاڵ بوو
خۆ هێشتا تۆڕێبوارێکی خەیاڵاویت.
نازانم لە کام سەرزەویخوای،
نەبۆ سنگت گەڕام بیکەمە سەرین
نە بۆ باسکم بگەڕێ!!!
ئێێمە جگە لە دووو دوڕوی تڕسنۆک هیچی ترنیین!
بۆیە لەکۆتا من نەماموو مێێنەیم
لە باری ژیانی ژنێێی برد!
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
زانا کوردستانی