ویرگول
ورودثبت نام
زانا کوردستانی
زانا کوردستانیمردی گمنام عاشق لیلا و رها...
زانا کوردستانی
زانا کوردستانی
خواندن ۱ دقیقه·۷ ماه پیش

ئاسوودە عەبدوللەزادە

[بۆ ماموستا بێکەس حەمە قادر]

(۱)

[بێکەس]                                        

تۆ برایانە، هاوڕێیانە

هاوکارانە و هاوبیرانە

پێکەنینت دەبەخشییەوە...

تۆ مامۆستای کەسمان نەبوویت

لێ فێری خۆشەویستیت کردین.

(۲)

ئیستا حەرفەکان قەستیماون

وشە دەڵێ: (بێکەس) هێندکەسدارە

زوو زوو دەمانخاتە ئەزموون

دواتر حەرف بە حەرف و

یەک بەیەکی لاپەڕە و

تێکستەکانی هاوڕێیەتی

دەخوێنێتەوە

(۳)

توخوا (بێکەس)

گەربە بێدەنگیش بێت دووبارە هەستەوە

پەیڤ چاوەڕێتە و

شیعر چاوەڕێ و

پێکەنین چاوەڕێ و

هاوڕێیانت هەموو چاوەڕێن

(۴)

(ترێ) هێندە چاوەڕێتە

نایەوێت دارمێوی خۆشناوەتی

ببێتە پەسیرە و بەستیلە و

ھێشووەترێ بەبێ تۆ

(۵)

تۆ(بێکەسی)

کەچی وشە و شیعر و

چیرۆک و ڕۆمان و تەواوی ژانرەکان

بچوک و گەورە و پیر و جەوان

دەستی نزایان بەرەو ئاسمانە و

داوای شیفا بۆ تۆ دەکەن

دەتۆش جارێ پەلەت نەبێت و مەڕۆ

توخوامەڕۆ.

(۶)

ئێستا ژین و یەكبوون

ڕزگاری ونیشتمان

پاڵە و زناك

دەنگارە و دیوان

كوردڤین و کۆژین

کاڤار و ترێ

ئەو «ترێ» «یەی دوو کەسە لە کەسێك دا»

چاوەڕێتن...

#ئاسوودە_عەبدوللەزادە

۴
۰
زانا کوردستانی
زانا کوردستانی
مردی گمنام عاشق لیلا و رها...
شاید از این پست‌ها خوشتان بیاید