
هەرچەندە جار و بار ، وتار تاشم
لە میوەی ئەدەبا ، هەر وەک قاشم
زۆر کەس ئاغا و وەزیر ، من هەر داشم
لای هەندێک شاعیر یان تەڕەماشم
گەر دنیا دەغڵ بێ ، بۆ خۆم ئاشم
بە پێی هەڵسووڕانی ، ئاشم باشم
گوارەی گوێی کەس نەبێ ، بیر و ڕاشم
با شوێنم نەکەوێ ، پلار ؛ پاشم
چی ئەبێ بابێ دوا ڕۆژی لاشم
نە جاش و نە خان و نە ئاغاشم
هەڵناسووڕێ بە بێ زەحمەت ژیان
ناجووڵێ بێ ڕەحمەت ژین لە کەیان
بیگرە سنگ و بەرت ، بیر بە ژیری
بڕوانە لە ئاسۆی ڕوون لە بەیان
خۆشە ئاسوودەیی دڵ بە پیری
ئەوەی بە هزری باش ، ناوتە مەیان
دابڕێ لە دایکی لە سووت و شیری
ئەوەی خۆ فرۆشە و ئەبێ عەیان
ئەوەی چڵکاو خۆرە و ئەکا غەیان
نایدوێنم بە زمانم ؛ بە باڵاشم