?
بە نێوی خوای گەورە و مێهرەبان
بنە ماڵەی مام ئۆمەری و سەروەریەکانیان بۆ سەردەشت و ناوچە
موحەممەد ئەمین حەسەنپور ناسراو بە حاجی حەمەدەمینی مام ئۆمەری ، بەندی سیەکان

?
حەمەدەمینی مام ئۆمەری ساڵی 1300 هەتاوی لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سەردەشت لە دایک بووە ، باوکی ناوی موبارەکی ئۆمەر و دایکی ناوی خاتوئایشێ . مام ئۆمەرپیاوێکی گەراوە بۆ کاری بازرگانی ، زۆر سەفەری دەرەوەی ئێرانی کردوە ، زۆر جاریش عێراق ، شام و سورییەی ئێستای دەور داوەتەوە ، بە مەبەستی سەوداگەری خۆرەم شاری – کە ئەو کات بە مووعەممەرە ناو دەبرا – بە سەر کردۆتەوە و بە ئاڵ و گۆری کەل و پەل ، ژیانی خۆی بە سەر بردوە ، دیارە ئەو کات بە هۆی نەبوونی کەرەسەی پێویست ، هاتوو چوو زۆر چەتوون بوو وە هەر سەفەرێک ماوەیەکی زۆری پێ دەچوو و سەخڵەتی زۆری لە بەر بووە .
حەمەدەمین مام ئۆمەری بە پێی هەلومەرجی ئەو کات ، کە قوتابخانە یا هەر نەبوون و یا کەم بوون ، هەلی خوێندنی بۆ نە رەخسا و وەک زۆربەی منداڵانی ئەو کات هەر لە مێر منداڵی دەستی بە کار کردن کردوە و بە کرێکاری و شاگرد خەیاتی ، بۆ بژێوی بنەماڵەکای رۆژگاری تێپەر کردوە و پاشان بۆ خۆی دەبێتە بەرگ دور . ناوبراو بە مەبەستی پەیداکردنی بژێوی ژیان وە هەر وەها بۆ ئەوەی سەر بە خۆ بێ ، لە زۆربەی گوندەکانی ناوچەی سەردەشت کاری خەیاتی و لێفەدروویی کردوە و ئەزموونی زیاتری ژیانی وەدەست کەوتوە ، هەر ئەو کاتانە ژیانی پر چەرمەسەری خەڵکی گوندەکانی بە چاوی خؤی دیتوە و زۆڵم و زؤری دەسەلاتدارەکانی ئێرانی باش هەست پێ کردوە . خوالێخؤشبوو هاوکات لە گەڵ کار کردن هەر کات هەلی بۆ رەخسا بێ بؤخوێندن هەوڵی داوە و بۆ ئەم مەبەستە شەوانە لە قوتابخانەی گەورەساڵان واتە مەدرەسەی ئەکابیر خۆی ناونووس دەکات و فێری خوێندن و نوسێن دەبێ .
ساڵی 1320ی هەتاوی کە حوکومەتی رەزاشا تێک دەچێ ، بۆشاییەک پەیدا دەبێ و خەڵکی شار و دێ ، هێرش دەکەنە سەر پادگان و سەربازگەکانی شاری سەردەشت و چەک و چۆڵێکی زۆر دەکەوێتە دەست خەڵک و عەشایرەکان ، بنەماڵەی ناوبراویش بە هۆی شارەزایی وەستا برایمی
?
برای کە ئەو کات ، سەربازی تەواو کردبوو ، چەک و تەقەمەنیەکی باش دەکەوێتە دەستیان ، کە لە دوایی دا بۆ پارێزگاری کردن لە خەڵکی شار بە کاریان هێناوە . هەر بۆ ئەم مەبەستە لە گەڵ گەنج و ریش سپی و ساحەب تەدبیرەکانی شار چەند ئەنجومەنی گەرەکیان پێکهێناون و شەوانە بە پاسەوانی پارێزگاریان لە شارەکەیان کردوە .
حەمەدەمینی مام ئۆمەری ، کە ئەو کات گەنجێکی تازە پێگەییشتوو بووە ، هاورێ لە گەڵ لاوان و دڵسۆزانی دیکە ، بە چەکەوە ، بۆ پاراستن لە بەرابەر دەستدرێژی خەڵکی ناحەز بە گەرەکەکاندا گەراون و شەو نخونیان کێشاوە .هەر ئەو روداوانە بوونە هۆی ئەوەی کە ساڵی 1324 هەتاوی هاورێ لە گەڵ سێ برای ئازیز و تێکۆشەری بە ناوەکانی برایمی مام ئۆمەری ، عەلی و سەعیدی مام ئۆمەری،
?
?
هەروەها ئامۆزایێکی بەرێز و نەبەزی ئەو سەر دەمە بە ناوی حەسەنی کاک سالحی وەستا مینەی ( حەکیم زادە )
?
بە چەکی خۆیان روو لە مەهاباد بکەن و شەرەفی پێشمەرگایەتیان پێ دراوە و لە ماوەی دەسەڵاتی کۆمار دا ، سەرەتا لە مەهاباد وە دوایی لە ناوچەی رەبەت و سەردەشت تا تێکچونی کۆمار درێژەیان بە ئەرکی پێرۆزی پێشمەرگایەتی داوە .
دوای روخانی کۆمار گەراوەتەوە ناوچەی سەردەشت و ماوەی یەک دوو ساڵان لە باشوری کوردستان و گوندەکانی ناوچەی سەردەشت دوور لە چاوی حکومەت بە کار و کاسبی ، ژیانی بردۆتە سەرو لە هەمان کات دا پەیوەندی لە گەڵ هەواڵانی خۆی گرتۆتەوە و دەستی بە تێکۆشانی نەهێنی کردوە .
دوای ئارام بوونەوەی بارودۆخ دەگەرێتەوە سەردەشت و هەر وەک پەیمانی دابوو درێژە بە خەباتی خۆی بە نهێنی دەدا ، بۆ نموونە ساڵی 1330 هەتاوی بۆ مەئموورییەتێکی پێسپێردراوی سەفەری باشوری کوردستان دەکات و دەچێتە شاری کەرکوک و لە بەر سیخورەکانی ئێران و بۆ شوێنەونکە دەچێتە شاری سلێمانی و لە وێرا دەچێتە بیارە بۆ ماڵی شێخ عوسمان کە گویا بۆ زیارەت چووم . هەر لەو ساڵە دا ئاڵوگۆرێکی سیاسی لە ئێران روودەدا کە بەم هۆیەوە ، لە ریفراندۆمی بە سەرۆکوەزیری دوکتور مەسەدق دا چالاکی باشیان کردووە و بە هاوکاری لە گەڵ هاورێکانی وەک : خوالێخۆشبووان حەمەی حاجی سەعید
?
، غەفوری حاجی سەعید
?
، سمایلی ئاغا تەهاواتە ئیسماعیلزادە
?
و هەروەها بەرێزان یۆسف سنەیی
?
و کەریم حەداد
?
خوارزای و چەندین هاورێی دیکەی خەلکیان هانداوە کە دژی حەمەرەزاشا و دیکتاتۆریەت راوەستن و پشتیوانی لە دوکتور موسەدق بکەن .
دوای روخانی کابینەی دوکتور موسەدق جارێکی دیکە کار و چالاکیەکانی بە نهێنی دەست پێکردۆتەوە و لە گەڵ ئەحمەد تۆفیق
?
راستەوخۆ کاری کردوە و ماڵی بۆتە مەکۆی کۆبوونەوەکان بەرخۆدان و تێکۆشان . ئەو کات کار و تێکۆشانی ریکخراوەکانی حیزب زۆرتر لە گەڵ حیزبی تودە بووە وە بە یەکەوە هاوکاریان کردوە هەر بۆیە لە ساڵەکانی 1338 و 1339 کە ئەندامانی حیزبی تودە کەوتنە بەر پەلاماری ساواک و ژاندارمەکانی حەمەرەزاشا هاوکات ئەندام و کادرەکانی حیزبی دێموکراتیشی گرتەوە کە هەر لە ناوچەی سەردەشت زیاتر لە بیست کەس کەوتنە بەر ئەو پەلامارە و خرانە ناو سیاچاڵەکانی رژیمی شا .
خوا لێخۆشبوو یەکێک لەو کەسانە بووکەهاورێ لە گەڵ غەفووری حاجی سەعید ، یوسفی سنەیی ، سمایلی ئاغا تەهای ، حوسێنی شافعی
?
کە ئەو کات لاوێکی تازە پێگەیشتوو بوو ، مەلا خدری سارتکەیی
?
،مام رۆستەمی بێوران
?
و کورەکەی
?
، ئەمەر پاشای قەلەرەشێ و چەندین کەسی دیکە کەوتنە بەر پەلامار و بەندی سیاچاڵەکانی حەمە رەزاشا .
حەمەدەمینی مام ئۆمەری لە زیندانەکانی تەورێز ، قزلقەلعە و قەسری قەجەری تاران بە خرابترین شێوە ئەشکەنجە و ئازار درا و هەر لەو ماوەیەدا بە هۆی ئەشکەنجە و لێدان هەموو دەدانەکانی شکان و ئازارێکی زۆری چێشت ، بەڵام ورەی بەرز بوو وە هێچی نەدرکاند و دە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا ، ناوبراو دوای تێپەرینی ماوەی سی مانگ کە دەبێتە دوو سال و نیو لە گەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە بەندکراوەکان عەفوو دەکرێ و ئازاد دەکرێ و دەگەرێتەوە شاری سەردەشت .
دوای گەرانەوەی بۆ سەردەشت بە هۆی متمانەی زۆری شەهید ئەحمەد تۆفیق بە ناوبراو هەر زوو پەیوەندی پێوە دەکاتەوە و جارێکی دیکە تێکۆشانی خۆی بە نەهێنی دەست پێدەکاتەوە .
تێکۆشانی بەر چاو و دڵسۆزانەی دەبێتە هۆی ئەوەی یەکێک لەو کەسانە بێ کە لە زۆر کۆر و کۆبونەوە دا وەک کۆنگرەی دوو کە لە گووندی سونێ لە نێزیک شاری قەڵادزێ لە باشووری کوردستان دەگێرێ راستەو خۆ وەک نوێنەری نێو خۆی وەڵات بەشداری بکات ، بە دوای کۆنگرەدا کاری قورستر دەبێ و ئەرکی بەرپرسی شاری سەردەشتی پێ دەسپێردرێ و سەر لە نوێ شانە و شانەبەندی دروست دەکاتەوە و ئەرکی زیاتری دەکەوێتە سەر شانی .
دوای دروست بوونی گیر و گرفت لە نێوان کادر و پێشمەرگەکانی دوورە وڵات ، لە سەرەتا دا ئەو پەیوەندی خۆی نەپچراند و هەتا ساڵی 1346 راستەوخۆ لە گەڵ شهیدان مەلا ئاوارە
?
و کاک سولەیمان موعینی
?
هەر لە پایوەندی دابووە بەڵام دوایە بە هۆی هەل و مەرجی نالەباری ناوچە و لە بەر پاراستنی گیانی خۆی و هاورێیانی بۆ ماوەی کاتی دورەپەرێزی کردوە و پەیوەندیەکانی پچراندووە .
دوای جوڵانەوەی ساڵەکانی 1346 و 1347 ، خەڵکێکی زۆر لە کوردستان دەربەدەری باشوری کوردستان بوون ، یا کەوتنە سیاچاڵەکانی رژیم . دوورە پەرێزی کاتی خوالێخۆشبوو وە هەروەها نەهێنی کاری ناوبراو بوونە هۆی ئەوەی کە ئەندامان و کادرەکانی لە ناوچەی سەردەشت ناویان نەیەتە سەر زبانان و کەمتر کەوتنە بەر دەستی ساواک .
خزمەتەکانی خوا لێخۆشبو بە گەڵی کورد هەر تایبەت بە رۆژهەڵاتی کوردستان نەبوە ، بەڵکوو لە زۆر بوار و کات دا هاوکار و خەمخۆری گەڵی باشوری کوردستان و حیزبەکانیان بووە ، بۆیە ماڵی ببووبە جێگای حاوانەوە و حەسانەوە و تیمار کردنی بریندار و نەخۆشەکانی پێشمەرگە باشوریەکان بە بێ لە بەرچاوگرتنی بیر و باوەریان ، جاری وابوو هاوکات برینداری دوو حیزبی باشوری لە ماڵێ دا تیمار کراوون وە بە سەلامەتی گەراونەوە نێو خابات .
لە کاتی نسکۆی ساڵی 1974 وە ئاوارەبوونی کوردەکانی باشور و نیشتەجێبوونیان لە قوڵتێ و رەبەت ، بە خۆی و بنەماڵەکەیەوە بە هانایانەوە چوون وە بەو پەری دڵسۆزی هاوکارییان کردوون و هەر ئەوە بوو بە هەوێنی ئەوەی کە دواتر کە بە بنەماڵەوە ئاوارەی باشوور بوو ، باشووریەکان ئەو پەری هاوکارییان کردن لە یارمەتی کردنیان درێغیان نەکرد .
لە پەیوەندی لە گەڵ یارمەتی کۆکردنەوە و کرینی کەلوپەلی پێویست بۆ پێشمەرگە کانی باشوور ، چەندین جار بانگهێشتی ساواک کراوە وە ئەگەر بە ئازایەتی و حازربەجوابی خۆی نەبوایە ، لە وانەیە سەزای قورسی بەسەر دا سپێندرابا .
سەرەتای دەستپێکردنی شۆرشی گەڵانی ئێران لە سالی 1357 ، ماڵ و دکانی ببوو بە ناوەندی بەرخۆدان و پرس و هاوکاری کردنی جوڵانەوەی باشوری کوردستان وە هاوکات جوڵانەوەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە رۆژ بە رۆژ بەرەو پێش دەچوو. وردە وردە وە بە پەرەگرتنی نارەزایەتی و خۆ پێشاندانەکان دژی رژیم
?
?
و لەق بوونی دەسەڵاتی حکومەت خەڵکی کوردستان لە هەموو شارەکان دا ، شورای شارەکانیان لە هەموو چین و توێژەکان هەڵبژارد . لە شاری سەردەشتیش ، حەمەدەمینی مام ئۆمەری یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە ناو کاسبکاران دا متمانەی خەڵکی وەرگرت و بوو بە ئەندامی شورای شار وتا ئەو کاتەی هێندێک بەرژەوەندخواز و فورسەت تەڵەب لە شورا پەیدا بوون ، بەو پەری دڵسۆزی خزمەتی کرد . بەڵام دوایە کە دیتی ئامانجی شورا لە باتی خزمەت کردن بە گەڵ ، بە هۆی ئەو بەرژەوەندخوازانەدا بە لارێ دا دەروا ، لە سەر داوای خۆی لە شورا هاتە دەر وە زیاتر هاوکاری و خەباتی خۆی پرە پێدا .
هەر ئەو دڵسۆزی و بە خەمی گەڵ بوونە ، بوو کە دوای سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران و روخانی رژێمی پاشایەتی بە نەخشە و راو تەدبیری ئەو بەرژەوەندخوازانە ، ماڵ و حاڵی بە تاڵان دەبردرێ و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بە بنەماڵەوە ئاوارە و دەربەدەری لادێ و شاخ و کێوان و دواییش باشوری کوردستان دەبێ .
ناوبراو پاش نیزیکەی دە ساڵ دەربەدەری دەگەرێتەوە زێدەکەی خۆی شاری سەردەشت بە نیازی دەستپێکردنی ژیانی ئاسایی بەڵام دیسانیش وەک پێویست ناتوانێ وەک مروڤێک بە ئاسایی بژی وە هەر ماوە بە ماوە تەنگ و چەڵەمەی دیکەی دێنە سەر رێگا کە بە داخەوە تا کۆتایی ژیانی هەر لەو تەنگ و چەڵەمانە خەڵاسی نابێ .
بە داخەوە دڵە گەورەکەی لە شەوی پانزدە لە سەر شانزدەی مانگی دوازدەی ساڵی 1382 لە کاتژمێر دوازدەی نیوە شەو بە کاتی تاران لە لێدان دەکەوێ و هەزاران ئاواتی وەدینەهاتووی بۆ نەوەکانی داهاتوو بە جێ دێڵێ .
خوا لێخۆشبوو سێ جار زەماوەندی کردوە ، لە ژنی یەکەمی هەر زوو جودا بۆتەوە و هیچ منداڵی لێ نەبوە لە ژنی دووهەمی پێنج کچ و سێ کوری بوون وە دوای مردنی ژنی دووهەم ، ژنی سێهەمی هێناوە تەوە کە هیچ منداڵی لێ نەبوون .
جێگای ئاماژە پێکردنە کە لە ژیانی پر چەرمەسەری و ناخۆشیەکانی تەواوی بنە ماڵە هەر یەکەو بە نۆرەی خۆی هاوکار و هاودەم و شەریکی ژیانی پرکارەسات و نەهامەتیەکانی بوون .
هەزار سڵاو لە روحی پاکی هەموو تێکۆشەرانی رێگای بەرخۆدان و ئازادی بە گشتی و بە تایبەتی حەمەدەمینی مام ئۆمەری و هاورێیانی خەباتی سەختی دەیەکانی سی .
?
?
?