#ڕاستەی_ڕەوڕەوە_شێوەکان
#تۆرەمەی_ماسیگرە
?کوردی: ماسیگرە، نەورەس، شەهنگ (şehnig) (۳٥۰)
?فارسی: کاکایی نوک سبز
?عەرەبی: النورس الشائع، نَوْرَسٌ مَوَّاءٌ، نورس إعتيادي
?تورکی: گوی دیمدیک گولئین
?ن. زانستی: Larus canus
?فەرانسەوی: Goéland cendré
?ئینگلیزی: Common Gull (Mew Gull)
٤٠ سانتیمێترە. وەک ماسیگرەی زێوکە دەچێ. پشتی بۆری کاڵە؛ شاباڵی ڕەشە و سەری باڵی سپی پنۆک پنۆکە. لاق و دندووکی باریک و زەردی ئاماڵ کەسکە. دندووکی خاڵی سووری تێدایە. زستانان سەری ڕێ ڕێ دەبێ. بەباڕی خەتی ڕەشی بەسەر کلکی سپیدا کشاوە. قاوەیی ئاماڵ بۆرە؛ دندووکی ڕەش و لاقی قاوەیین. لە قەراغ دەریا، ئاودڕ و ئاوی زەویوزاران دەبینرێن. لەسەر ڕەوەزی کەنار دەریا و جاری واشە لە گۆل و زۆنگان هێلانە دەکا. (۱٦۰)
#فەرهەنگی_باڵندە_ئەحمەد_بەحری
قاقڵی بازان، تیتلە کناچە:
نورس، زمج الماء.
Gull, sea gull
باڵندەیەکی سپیی ئاوییە. دەنووک و قاچی سوورە.
#فەرهەنگی_وێنەداری_گیانداران_کەمال_جەلال_غەریب
?
@farhangibalnda
ڕەشبەش لە دەستی کەڵکایە
قاژوو #ماسیگرەی لایە
#بۆ_کوردستان_هەژار بەزمی باڵدارانە
زەریا بە قەد من
ماسییەکانی خۆش ویستبایە،
هەرگیز دەنووکی #ماسیگرەکانی
نەدەبووە تابووت.
#مارف_ئاغایی_زەوی_سەخت_و_ئاسمان_دوور خۆشەویستی
پۆلە #ماسیگرەی سپی
سپی وەکوو گوڵی چوالە
باڵ وەرئەدەن لە تەنکاو و
تنۆکی سارد ئەپرژێنن
لە دەم وچاوی هەڵاڵە.
#شێرکۆ_بێکەس_ڕەنگاڵە دەفتەری گەشت و خۆشەویستی، بەهارە شیعرێک
تاکوێ بڕ کات
«#نەورەسە» کەی نزم فڕی
عاشقی ئاو پیا هەڵپرژاو
تاکوێ بڕوات
بەقەڵەمباز ، بەنەرمەغار
ئەسپی شەپۆل: یاڵ سپی و بژ، کەفەڵ شینی
جڵەو بەربووی سەربەرەو خوار.
#شێرکۆ_بێکەس_ڕەنگاڵە دەفتەری گەشت و خۆشەویستی، لە یەکەم سەفەردا
مەتەڵیان پرسی نەم زانی کامە
سەری حەوت لەشکەر ژێری شانامە
دەندووک درێژە و #ماسیگر نییە
هێلکەکەریشە کەچی مر نییە
#پەندەکانی_پیرەمێرد، ڕۆژنامهی ژیان، ژماره ٤٢٣.
(حَسّاسَة) ناوە بۆ #ماسیگرە
(قُبَّرَة) بڵێ بۆ دارکونکەرە
#دوو_ڕشتە_مامۆستا_عەبدولکەریم_مودەڕڕیس، چاپی یەکەم، انتشارات کردستان ۱۳۹۱ کـ. هـ، لاپەڕە ٦۲.
کنارێن دەریایی یێن جیهانێ کو هەردەم مشتی گەشتار و سەیرانی بوون نۆکە ژ مرۆڤان دڤاڵانە و ب تنێ رەڤدێن تەیروتەواڵان دهێنێ، پەڕندەیێن ژ جۆرێن #شەهنگ، کەڕاڤی [کەڵک]، فلامینگۆ، قاز وقولنگ و چەندین جۆرێن دی ب نیڤا دلێ خۆ ل وان کناران بۆ خۆ ل خوارنەکێ دگەڕیێن.
#دهزگههێ_میدیایێ_بادینان کنارێن دەریا بۆ پەڕندەیان ماینە
?
@farhangibalnda
?ماسیگرە: [فەرهەنگی خاڵ] باڵندەیەکی قاچ و مل درێژە، لە ڕیشۆڵە گەورەترە لە ناو ئاودا ڕاوی ماسی دەکات.
?ماسیگیرە: [فەرهەنگی خاڵ] (ئەردەڵانی) ماسیگرە.
?واک: [هەنبانە بۆرینە] ماسیگرە، واق واق
فارسی: مرغ ماهیخوار سپید
?ماسیەوچنە: [فەرهەنگی خاڵ] (ئەردەڵانی) ماسیگرە.
?شاق: [هەنبانە بۆرینە] ماسیگرە، مەلێکی سپییە بە کۆمەڵ ڕاوە ماسی دەکەن.
فارسی: مرغ ماهیخوار.
?زیقاوە: [هەنبانە بۆرینە] مەلی ماسیگرە
فارسی: مرغ ماهیخوار.
?واق واق: [هەنبانە بۆرینە] ماسیگرەی سپی.
فارسی: مرغ ماهیخوار سپید رنگ.
?مایی چنەک: [هەنبانە بۆرینە] ماسیگرە
فارسی: مرغ ماهیخوار.
?زیقاوڵە: [هەنبانە بۆرینە] مەلی ماسیگرە
فارسی: مرغ ماهیخوار
?gull: [فەرهەنگی ئەندێک]
تیتلە کەناچە
?herring gull: [فەرهەنگی ئەندێک]
ماسیگرەی زێوین
?hemprichs gull: [فەرهەنگی ئەندێک]
ماسیگرەی بۆر
?
@farhangibalnda