ویرگول
ورودثبت نام
تکیه حاجی شیخ حسین شیخ کاکه حمه کسنزانی
تکیه حاجی شیخ حسین شیخ کاکه حمه کسنزانی
تکیه حاجی شیخ حسین شیخ کاکه حمه کسنزانی
تکیه حاجی شیخ حسین شیخ کاکه حمه کسنزانی
خواندن ۲ دقیقه·۲ سال پیش

حاجی شیخ حسین شیخ کاکه حمه خاک نشین

'' شیخ حوسەین شێخ کاکە حەمەی کەسنەزانی ''

ژێان نامه‌ :

حاجی شێخ حوسەینی کوڕی شێخ کاکە حەمەی خاک نشین کەسنەزانی ، لە کوڕانی شێخ کەریمی کەسنەزان و یەکێک لە ئوستادانی تەریقەتی قادری کەسنەزانی بووە. ‎لە دایک بووی (۱۹۴۷/۲/۱) لە ئاوایی کربچنە بووە.

لە خزمەتی جەنابی شێخ کاکە حەمە (پیری خاک نشین) فێری خوا ناسین بووە و هەر لە تەمەنی منداڵیەوە ژیانی بە یاد و فیکری خوا و تەقوا و عیبادەت و خزمەتی باوکی و فێر بوونی درووسی شەرعی تەرخان کردووە. لە خزمەتی مامۆستا شێخ محەممەدی قەرەداغی ئیجازەی مامۆستایی وەر گرتووە و لە ساڵی ۱۹۷۲ لە .

خزمەتی جەنابی شێخ کاکە حەمە دا بەیعەتی فەرمووە.

لە تەمەنی گەنجیدا بە عایلە تەشریفیان هێناوە بۆ ئێران و لە بایەوە نیشتەجێ بوون. پاش ماوەیەک جەنابی حاجی شێخ حوسەێن تەکیەی سەر بەخۆی لە مەریوان تەکیە و کۆڕی زیکری بنا کردووە و دەستی بە بڕینی مـەقــــامــاتی تــەسـەوف و سلووک فەرمووە و ئەرکی شێخایەتی گرتووەتە سەر شان . ‎

ئەم وینەیه سالی 1975 له بایوه له خزمەتی ماموستایان و عولەمایان سەرده م و پیاو چاکانی مەریوان.

له راست و بو چه پ ( ماموستا عبدالکریم مردوخی - شیخ حسین شیخ کاکه حمه کسنزانی - برزو بگ حیدری - ماموستا خلیل مردوخی- ماموستا شیخ محمد ابراهیمی- ماموستا قاضی کریمی - ماموستا سعید رستمی - ماموستا احمد علمی زاده)

بەڵام لە مەریوانیش ماوەیەکی زۆر نەماوەتەوە و تەشریفی چووە بو پێنجوێن و هەر لەوێ نیشتەجێ بووە و تەکیەی خۆی بنا کردووە و لەوێیش وازی لە ڕێگای باب و باپیری نەهێناوە و ڕێبازی ئەوانی نەپچڕاندووە.

ڕێبازی جەنابی حاجی شێخ حوسەین چەن شتێکی تایبەت بە خۆیی بووە کە ئەم گەورە پیاوەی لە ناو تەریقەتە کانی تر دا جیاواز کردوە نزیک کردنەوەی تەسەوف بە ژیانی ئەمڕۆیی بوو ،کە بە هۆی ئەوە زیاتر تەرکیزی بخرێتە سەر وردە کاریە کانی شه ریعه ت و قورآن و خویندن عیبادەت کان و سوننەتە کانی تری حەزرەتی رەسووڵ(صلی اللە علیە وسلم).

لە سەر وەعدەی خوای گەورە لە تاریخی ۲۰۱۶/۲/۲۰ دا لە شاری پێنجوێن کۆچیی دوایی فەرموو و گەڕایەوە بۆ خزمەت خۆشەویستی خۆی .

لە پاش جەنابی حاجی شێخ حوسەین ، جەنابی سید شێخ باباطاهری کوڕی که به شوورا له ناو موریدان و مه نسوبان هه ل بژیردرا ، ڕێبازەکەی گرتە بەر و لە جێگای باوکی دانیشت و ئەرکی شێخایەتی گرتە سەر شان.

شیخ باباطاهر کسنزانی
شیخ باباطاهر کسنزانی

شیخ باباطاهر کسنزانی
شیخ باباطاهر کسنزانی

تکیه و مدرسه حاجی شیخ حسین شیخ کاکه حمه
تکیه و مدرسه حاجی شیخ حسین شیخ کاکه حمه

چەن کۆپلەیەک لە دیۆانی دەروێش شێعری حاجی شێخ حوسەین


«سلسله له سه ر ده ستی حضرت فه خری عاله م حەزرەتی رەسووڵ(صلی اللە علیە وسلم) تا سه ر ده ستی جنابی شێخ باباطاهری»

۲
۰
تکیه حاجی شیخ حسین شیخ کاکه حمه کسنزانی
تکیه حاجی شیخ حسین شیخ کاکه حمه کسنزانی
شاید از این پست‌ها خوشتان بیاید