(ژیاننامە)(زندگینامە)
((بە نێوی مەزنانەی بێگەرد))
بۆچی بۆ زوانمان
وەکوو
نەناسێک،
بۆ جلمان نامۆ،
لەبۆ کەلتوورمان
گەلێک غەریب و
هەمیش بێگانە،
بمرێ ئەو گەلەی کە
دوژمنەکەی
لەبەر نەزانین خستوویەتە بەر
شاڵاوی تانە...
(هەورازـجوانڕۆ)
سڵاو و ڕێز و حورمەتێکی بێسنوور و بێکۆتایی بۆ خزمەتی ئێوە ئازیزان و دڵسۆزان و بەڕێزان و لایەنگرانی
زمانی دایکی...
سەری ڕێز و نەوازش و کڕنۆش دادەنوێنم لە هەمبەر سۆزداریتان بە زمانی دایکی و
ساتەکانتان عەترین دەکەم بە
بۆن و بەرامەی چەپکەگوڵەکانی ،
نێرگز و وەنەوشە و سوێسەن و چنوور و شەوبۆ و بۆژانە و گەزیزە و گوڵەهێرۆ و هەڵاڵەی شەرمن...
ناوم ((حاتەم موحەممەدییە ) (حاتم محمدی)
بە ناسناوی ((هەورازـجوانڕۆ)(هورازـجوانرو)
لە دایکبووی گوندێکم سەر بە باژێری ((جوانڕۆ )) لە پارێزگای ((کرماشان))
لە ڕێکەوتی(( 1 / 7 / 56)) هەتاوی بەرامبەر بە ((1 / 7 / 2677 کوردی ))
لە بنەماڵەیەکی هەژار چاوم بە ژین هەڵێناوە و تا سنووری دیپلۆم خوێندنم تەواو کردووە،
بەهۆی دۆخی نالەباری ئابووری بنەماڵە،
ئیتر نەمتوانی درێژە بە خوێندن بدەم،
بەڵام،
هیچکات وازم لە خوێندنی ئەدەبیاتی زمانی دایکیم نەهێناوە،
تا ڕادەیەک بەرهەمی زۆرینەی ڕۆماننووسەکان و شاعێرانی نیشتمانەکەم خوێندووەتەوە و ئەوەش خۆی بووەتە هۆی خولیابوونم به زوان و فەرهەنگی وڵاتەکەم و ماوەی هەشت ساڵی تەواو لە #سووشیاڵ میدیا و بەتایبەت لە #تلێگرام وانەبێژیی #ڕێنووسی کوردی و فێرکاریی #وەرگێڕانم دەکرد بە چەن جۆر،
#پەخشان بە شێعر
#شێعر بە شێعر
#شێعر به پەخشان.
#پەخشان بە پەخشان
شوکر بۆ خولقێنەری هونەر و جوانی خاوەن چەن بەرهەمی هونەریم کە لە ئینتشاراتی میراسی فەرهیختگان لە تاران بە چاپم گەیاندوون، وەکوو???
1. #دوایین #گەڵا( #کۆمەڵە شێعر)
2. #مۆمی تەمەن( #کۆمەڵە شێعر)
3 #مۆچیاری بۆ پەپوولەکان(شێعر بۆ #مناڵان)
4.#خەونەکانی ماریا( #وەرگێڕان)
5. #گەرمبوونی گۆی زەوی وەرگێڕان(زانستییە بۆ مناڵان و
6. کتێبی #کارێزێ له هەوراز. (کۆمەڵە شێعر)
.
هەروەها ویراستاری چەن بەرهەمی دیکە بەناوەکانی
1. #کتێبی #گیرفانێک چیرۆک(بە پێنووسی کاک #مەسعوودی ئەمجەدی)
کتێبی #هەناری شکاو(بە پێنووسی کاک #فەلاحی وەیسی)
هاوزمانی خۆشەویست،
ئەوەتا خەڵکانی دونیا بێخەم و بێهەم گەشتوونەتە لووتکەی زانست و پێشکەوتن و مەخابن ئێمەی بیرئاڵۆز و بیرپەرێش و گیرۆدەی خەمی ژیانێکی تاڵ ، هێشتا لە چوار ڕێیانی چی بکەم چی بکەمی ژیان،
لە ئەوپەڕی کەمتەرخەمی بۆ گەشەپێدانی زمان و کەلتوورمان،
ماوینەتەوە و گۆڕەپانی خەونەکانی
بێ خەیاڵی دەپێوین و بێخەم لە کاریگەرییەکانی دواکەوتنمان لە بواری زانایی و زانست، سنووری دەسکردی یاسای داسەپاوی نەیاران و ناحەزان دەپارێزین و
مەلی تاسەیشمان لەسەر چڵی داری ئاوات بە چریکەی خەمناکی دڵ،
بالۆرەیەک لە حەسرەتی دواکەوتن دەژەنێ و بە سەمفوونیای دڵهەژێن و دڵتەزێنی بەڵێندەری ڕۆژانێکە
کە خۆری زانایی لاوازتر ببێت و گزنگ و تیشکی هەتاو قەت دەرەقەتی سوپای
تاریکی نەیەت ...
ئێمەی جێماو،
لەم سەردەمەدا کە دونیا بووەتە گۆڕەپانی ململانێی وڵاتانی زلهێز و داگیرکەر و چەوسێنەر، ئەگەر وەکوو داهۆڵێکی جلدڕاو و ڕاوێستاو، مزگێنبەخش و ڕێخۆشکەری قاڵاوەڕەشەکانی بیرچەوتی و دواکەوتوویی بین و بۆ دەربازبوون لە تەوەژم و زەختی داپڵۆسێنەری ئاسمیلەبوونی زمان و فەرهەنگ،
هیچ هەوڵێک نەدەین،
تەنیا شتێک کە بۆمان دەمێنێتەوە
نیشتمانێکی لاوازە،
لە بواری فەرهەنگ و کەلتوور و زمان...
کەواتە...
وەرن قۆڵی هاوخەمی و هاودڵی هەڵماڵین ،
بۆ ئاوەدانکردنی وڵات و
تێ بکۆشین بەرامبەر بە خاک و ئاو، ئەمەگنەناس و ناسپاس و سفڵە و خوێخۆری خوێدانشکێن نەبین و
لانی کەم ئەرکی خۆمان لەبۆ گەشەپێدانی زمان و کەلتووری نیشتمانەکەمان جێبەجێ بکەین...
هیوادار و ئاواتەخوازی دەرکەوتنی تریفەی مانگ و بزیسکەی
تیشکی کازیوە و درەوشاوەیی هەتاوی زانیاری وڵاتم...
براتان ((هەورازـجوانڕۆ))
